خه‌ندان- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د
رێبوار ئەحمەد، ئه‌ندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند، ئاوات شێخ جه‌ناب، وه‌زیری دارایی و ئابوری ده‌یه‌وێت ئاگای له داهاتی نه‌وت و ناوخۆ بێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له‌گه‌ڵ پارتی و یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، "وه‌زیری دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، ده‌بێت داهاتی هه‌رێم به‌گشتی كۆبكرێته‌وه و قاچاغی له هه‌مو سنوره‌كان بنه‌بڕ بكرێت، به فه‌رمی ده‌ڵێت ئاگاداری ته‌نها 350 ملیۆن دۆلار پاره‌ی نه‌وته و ئه‌وی تر له ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئاگاداری ئه‌ودایه".
رێبوار ئەحمەد كه هاوكات سه‌رۆكی فراكسیۆنی گۆڕانه له‌ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و به‌دواداچونی بۆ داهاتی سنوری پارێزگای سلێمانی كردوه، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان رایگه‌یاند، "داهات به‌پێی مانگ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت، به‌ڵام به‌گشتی له یه‌كه‌وه نزیكه، ئه‌وه‌ی كه ئێمه به‌دواداچونمان بۆ كردبو له خاڵه سنوریه‌كانی سنوری پارێزگای سلێمانی كه دو خاڵی سه‌ره‌كیمان هه‌یه (په‌روێزخان و باشماخن) و چه‌ند خاڵێكی نافه‌رمیشمان هه‌یه، كه شوێنی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتن، له هه‌مانكاتدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیمان هه‌یه كه رسومات و داهاتیان هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیانه‌ی كه خزمه‌تگوزارین و داهاتیان هه‌یه وه‌ك هاتوچۆ، شاره‌وانی، كاره‌با و ته‌ندروستی، ئه‌و داهاته‌ی كه كۆده‌كرێته‌وه هه‌مو ده‌چێته خه‌زێنه‌ی سلێمانی، به‌ڵام ئه‌م داهاته له یه‌كه‌م رۆژ كه داخڵی سه‌ر وه‌سڵی (37 أ) ده‌بێت، ئیتر ده‌چێته سیستمی داراییه‌وه كه سیستمی وه‌زاره‌تی داراییه و له‌وێ له داتا به‌یسه‌كه جێگیر ده‌بێت و ئاشكرا ده‌بێت، ده‌رده‌كه‌وێت كه چه‌ندێك داهات له پارێزگای سلێمانی هاتوه و چه‌ندێك كۆكراوه‌ته‌وه و ناتوانرێت دواتر لێی ده‌ربكرێته‌وه به‌بێ فه‌رمانی خه‌رجكردن".
كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له‌م سنوره‌وه كاڵا ناهێنن، به‌دڵنیایی داهاته‌كانیان ده‌چێته مه‌رزه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و هه‌ولێر و دهۆك
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئه‌و پاره‌یه‌ی كه ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری دارایی له پارێزگای سلێمانی وه‌كو سیوله ده‌مێنێته‌وه، ئه‌وه‌نیه كه پاره‌كه كۆبكرێته‌وه و به ئۆتۆمبێل ببرێته هه‌ولێر، پێشتر هه‌مو ده‌روازه‌یه‌كی سنوری مانگانه به نزیكه‌یی 25 بۆ 30 ملیار دینار مانگانه داهاتی هه‌بوه، به‌ڵام به‌هۆی كۆرۆناوه داهات كه‌میكرد، له هه‌مانكاتیشدا كۆمه‌ڵێك بابه‌ت هه‌یه كه ته‌عقیداتی گومرگی پێده‌ڵێن له سنوره‌كانی په‌روێزخان و باشمان له‌وانه‌یه چه‌ند بازرگانێك ئه‌و كاڵایانه‌ی هێناویانه له‌و دو مه‌رزه‌وه ئێستا گواستبێتیانه‌وه بۆ مه‌رزی دیكه كه تیایه‌تی و من به‌دواداچونم بۆ كردوه، ئێستا كۆمه‌ڵێك كۆمپانیا له‌م سنوره‌وه كاڵا ناهێنن، به‌دڵنیایی داهاته‌كانیان ده‌چێته مه‌رزه‌كانی حاجی ئۆمه‌ران و هه‌ولێر و دهۆك، ئه‌مه وایكردوه به‌شێك له داهاته‌كان كه‌مبكات".
"ئه‌گه‌ر داهات له ده‌ستێكی ئه‌میندا بێت كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێوازێكی فه‌رمی بێت ده‌توانرێت له‌ڕوی ته‌شغیلیه‌وه ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ی پێبدرێت
رێبوار ئەحمەد باسی له‌وه‌شكرد، "ئه‌گه‌ر داهات له ده‌ستێكی ئه‌میندا بێت كۆكردنه‌وه‌ی به‌شێوازێكی فه‌رمی بێت و به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كان بێت و قاچاغی تیادا نه‌بێت، هه‌روه‌ها رێنماییه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی گومرگ جێبه‌جێ بكرێت، ئه‌وكاته داهاته باش ده‌بێت و ده‌توانرێت له‌ڕوی ته‌شغیلیه‌وه ئیداره‌ی پارێزگاكه‌ی پێبدرێت، كه مانگ هه‌بوه 60 ملیار دینار بوه و مانگیش هه‌بوه گه‌یشتوه‌ته 100 ملیار دینار، ئه‌وه‌ی به‌دواداچونم بۆ كردوه و لیستێكم بینیوه مانگ هه‌بوه 50 ملیار و مانگیش هه‌بوه 75 بوه، ئێمه باوه‌ڕمان وایه كه ده‌بێت هه‌مو داهاته‌كان له هه‌رێمی كوردستان بگه‌ڕێته‌وه وه‌زاره‌تی دارایی و بۆ موچه و كۆی بابه‌ته‌كانی دیكه به‌كاربهێنرێت، نه‌ك هه‌ر پارێزگایه‌ك بڕێك پاره بدات و به‌شێك له پاره‌ی نه‌وتی پێبدرێت، ئه‌مه پێی ده‌وترێت دوئیداره‌یی نه‌ك حوكمڕانی".
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا داهات هه‌یه له پارێزگای سلێمانی كه نه‌گه‌ڕێته‌وه خه‌زێنه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم؟، رێبوار ئه‌حمه‌د وتی، "من و ئه‌ندامێكی دیكه‌ی ئه‌نجومه‌ن چوینه خاڵه سنوریه‌كان و به‌دواداچونێكی وردمان كرد له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه‌ی كه پێویسته ده‌كات به ئاره‌زومه‌ندانه زه‌مان له هاوڵاتی وه‌ربگرن، به‌ڵام ئه‌وان به ئیجباری پاره له هاوڵاتیان وه‌رده‌گرن كه پێویست بۆ حكومه‌ت و كۆمپانیاكه بێت، ئێمه ئه‌مه‌مان كرد به راپۆرت و ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی كۆبونه‌وه‌ی ژماره (58)ی له‌سه‌ركرد و فه‌رمانی ئه‌نجومه‌نی وه‌كو بڕیار بۆ ده‌رچو، بڕیاری وه‌زاره‌تی دارایی و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ ده‌رچو كه ده‌بێت ئه‌و پاره‌یه ئیختیاری بێت و هه‌ركه‌سێك ئیجباری كۆیكردوه‌ته‌وه ئیجرائاتی له‌گه‌ڵدا بكرێت، هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشی راسپێردراون كه ئیجرائات بكه‌ن، به‌ڵام تا ئێستا ئیجرائات نه‌كراوه".
به‌رونی دیاره و خودی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌زانێت كه قاچاغچێتی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت ئەگەر رێكیبخه‌مه‌وه ئه‌وا شه‌ڕی ناوخۆ دروستده‌بێت
رێبوار ئه‌حمه‌د وتیشی، "به‌رونی دیاره و خودی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی ده‌زانێت كه قاچاغچێتی هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و خاڵه سنوریه‌كان رێكبخه‌مه‌وه و قاچاغی له سنوره‌كان نه‌یه‌ڵم، ئه‌وا شه‌ڕی ناوخۆ دروستده‌بێت، كه قاچاغی له هه‌مو سنوره‌كان هه‌یه، ئه‌وه‌نیه ته‌نیا له پارێزگای سلێمانی هه‌بێت، بارهه‌ڵگر هه‌یه كه موادی پیشه‌سازی یان موادی په‌له‌وه‌ر ده‌هێنێت ره‌سمی گومرگی 45 ملیۆن دیناره، هه‌یانه 38 ملیۆن دیناره و ده‌یان حاڵه‌تی واهه‌بوه له رێگه‌ی گومرگه‌وه نه‌هاتوه و ئه‌و پاره‌یه نه‌چوه‌ته داهاتی گشتی".
قاچاغچێتی پێشتر زۆر زۆربو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه بیكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له دنیادا نا‌توانیت قاچاغچێتی بنه‌بڕ بكرێت
ئه‌وه‌شی وت، "قاچاغچێتی پێشتر زۆر زۆربو، به‌ڵام ئێستا رێژه‌كه زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه، به‌ڵام قسه‌یه‌ك هه‌یه بیكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه له دنیادا نا‌توانیت قاچاغچێتی بنه‌بڕ بكرێت، له هه‌مو قاڕه‌كاندا هه‌یه، به‌ڵام رێژه‌یه‌ك كه كێشه بۆ بودجه‌ی وڵات دروستنه‌كات، ئه‌گه‌ر بگاته 20% ئه‌وا كێشه‌ی گه‌وره بۆ داهاتی وڵات دروستده‌كات، ئێستا به‌دیاریكراوی نازانرێت چه‌نده به‌ڵام به‌راورد به ساڵانی 2016 و 2017 زۆر كه‌میكردوه".
باوه‌ڕمان وایه ده‌بێت كۆی داهات و نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان كۆبكرێته‌وه و بچێته یه‌ك خه‌زێنه‌وه
ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی وتیشی، "ئێمه باوه‌ڕمان وایه ده‌بێت كۆی داهات و نه‌وت و خاڵه سنوریه‌كان كۆبكرێته‌وه و بچێته یه‌ك خه‌زێنه‌وه، ئه‌وه‌ی كۆده‌كرێته‌وه و له داتا به‌یستی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌ربچێت به‌رونی ده‌توانین دابه‌ش بكرێته‌وه به‌سه‌ر شار‌و شارۆچكه‌كاندا، به‌ڵام به‌مجۆره و هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌شی خۆی بدات ئه‌وا دو ئیداره‌یی پێده‌ڵێن نه‌ك حوكداری".
ڕۆژه‌یه‌كمان هه‌بو كه بریتی بو له به‌سیستمیكردنی خانه‌نشینانی شارستانی و مه‌ده‌نی له پارێزگاكان
له‌باره‌ی قه‌ره‌باڵغی له بانكه‌كانی سلێمانی و نه‌بونی سیستمی بانكی، رێبوار ئه‌حمه‌د وتی، "له ساڵی 2018 بۆ 2019 پڕۆژه‌یه‌كمان هه‌بو كه بریتی بو له به‌سیستمیكردنی خانه‌نشینانی شارستانی و مه‌ده‌نی له پارێزگاكان، داومانه‌ته ئه‌نجومه‌نی پارێزگا به‌ڵام كۆبونه‌وه‌ی له‌سه‌ر نه‌كردوه و به نوسراو ره‌وانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری كردوه، ئه‌م پڕۆژه‌یه زۆر به ئاسانی ده‌توانێت كێشه‌ی دابه‌شكردنی موچه چاره‌سه‌ربكات له رێگه‌ی ڤیزا كارته‌وه، واتا چه‌ند بانكێك دیاری ده‌كه‌یت و خانه‌نشینانی به‌سه‌ردا دابه‌ش ده‌كه‌یت و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌باڵغی دروستنابێت، به‌ڵام قه‌ره‌باڵغی ئێستای به‌رده‌م بانكه‌كان و مردن و برینداربونی خانه‌نشینان په‌یوه‌ندی به نه‌بونی سیوله‌وه هه‌یه، له ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه كه حكومه‌تی هه‌رێم پلانه‌كه‌ی شكستخواردوه".
ده‌بێت پلانه‌كه به‌شێوازێك بێت داهاتی هه‌مو هه‌رێم كۆبكرێته‌وه و پاشان دابه‌شبكرێته‌وه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا نه‌ك به پارێزگاكان بڵێن بڕۆ ئیداره‌ی خۆت بده
رێبوار ئه‌حمه‌د ده‌شڵێت، "ده‌بێت پلانه‌كه به‌شێوازێك بێت داهاتی هه‌مو هه‌رێم كۆبكرێته‌وه و پاشان دابه‌شبكرێته‌وه به‌سه‌ر پارێزگاكاندا نه‌ك به پارێزگاكان بڵێن بڕۆ ئیداره‌ی خۆت بده، پێشتر وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری مانگانه 55 بۆ 58 ملیار دیناری به قه‌رز ده‌هێنا بۆ سلێمانی تاوه‌كو موچه دابه‌ش بكات، ئه‌وه كێشه‌یه‌ی له نێوان وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هه‌بوه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ده‌یه‌وێت سه‌ڵاحییه‌تی كولی هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بابه‌ته‌كان بكات، وه‌زاره‌تی دارایی پڕۆژه‌یه‌كی زۆر وردی پێشكه‌شی حكومه‌ت كردوه و هه‌مو ئه‌م بابه‌تانه چاره‌سه‌ر ده‌كات، هه‌ر له كۆكردنه‌وه‌ی ره‌سمی گومرگیدا له ساڵی 2019-2020 داهاتی خاڵه سنوریه‌كان 105 ملیۆن دۆلار زیادیكردوه، به‌هۆی نه‌مانی قاچاغی و شێوازی باشتركردنی كۆكردنه‌وه‌ی داهات به‌ڵام ئه‌مه‌ش دیارنیه".
داهاتی یه‌ك مانگی نه‌وت میارێك و 188 ملیۆن دۆلاره، به‌شی نزیكه‌ی دو مانگی موچه‌ی موچه‌خۆران ده‌كات
هه‌روه‌ها وتی، "داهاتی یه‌ك مانگی نه‌وت میارێك و 188 ملیۆن دۆلاره، به‌شی نزیكه‌ی دو مانگی موچه‌ی موچه‌خۆران ده‌كات، به‌ڵام به‌هۆی گرێبه‌ستی خراپی نه‌وته‌وه به‌شێكی زۆری دیارنامێنێت، وه‌زیری دارایی به‌فه‌رمی وتی ئێمه ئاگامان له 350 ملیۆن دۆلاره و ئه‌وه‌ی تر نه‌ئاگامان لێیه‌تی و نه له ده‌سه‌ڵاتی ئێمه‌دایه".
ئاوات شێخ جه‌ناب له‌گه‌ڵ دو لایه‌نی سه‌ره‌كی پارتی و یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌یه و هێشتاش كۆبونه‌وه‌كان ته‌واونه‌بون
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا كه‌ی ئاوات شێخ جه‌ناب ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری بۆ سه‌ر كاره‌كه‌ی، رێبوار ئه‌حمه‌د وتی، "كۆبونه‌وه‌كان بۆ ئه‌وه‌بو كه وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری ده‌ڵێت، ده‌بێت داهاتی هه‌رێم به‌گشتی كۆبكرێته‌وه و قاچاغی له هه‌مو سنوره‌كان بنه‌بڕ بكرێت و ئه‌و پڕۆژه‌یه‌ی كه هه‌یبوه جێبه‌جێ بكرێت له‌سه‌ر شێوازی كۆكردنه‌وه و زیادكردنی داهات، به‌ڵام له‌سه‌ر گیرفانی خه‌ڵكی هه‌ژارنا، له هه‌مانكاتدا ده‌بێت وه‌زاره‌تی دارایی سه‌ڵاحیاتی هه‌بێت له‌سه‌ر داهاتی نه‌وت كه له پاره‌ی نه‌وت ته‌نها 350 ملیۆن دۆلار هاتوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی، كه ئه‌مه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسیارێتی كه واقعییه به‌ڵام له راستیدا پاره‌كه لای ئه‌ونیه، ده‌بێت وه‌كو وڵاتانی تر ده‌سه‌ڵاتی هه‌بێت، بۆ دانسوتانه‌كانیش كه له‌گه‌ڵ دو لایه‌نی سه‌ره‌كی پارتی و یه‌كێتی كۆبوه‌ته‌وه بۆ چاره‌سه‌ر ئه‌م دۆخه‌یه و هێشتاش كۆبونه‌وه‌كان ته‌واونه‌بون".