خه‌ندان-
وه‌زیری به‌رگری چین له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی رایگه‌یاند، پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری به‌كه‌مزانینی چاره‌سه‌ر و تواناكای چین بێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا "پنتاگۆن" له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لوید ئۆستن وه‌زیری به‌رگری ئه‌مریكا و چین وی فنگ هی وه‌زیری به‌رگری چین له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا گفتوگۆیان له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه سه‌ربازییه‌كانی نێوان واشنتن و په‌كین و كێشه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه و بارودۆخی ئۆكرانیا كرد.
گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه به‌رگرییه‌كانی ئه‌مریكا و چین و كێشه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، له‌په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه به‌رگرییه‌كانی ئه‌مریكا و چین و كێشه ئه‌منییه‌كانی ناوچه‌كه‌و داگیركردنی ئۆكرانیا له‌لایه‌ن سوپای ڕوسیاوه.
ئه‌گه‌ر پرسی تایوان به‌شێوه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ند چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی وێرانكه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی چین و ئه‌مریكا
به‌گوێره‌ی ئاژانسی "تاس" وه‌زیری به‌رگری چین به هاوتا ئه‌مریكیه‌كه‌ی راگه‌یاندوه، "پێویسته ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری به‌كه‌مزانینی چاره‌سه‌ر و تواناكای چین بێت" و هۆشداریشیدا" ئه‌گه‌ر پرسی تایوان به‌شێوه‌یه‌كی ناپه‌سه‌ند چاره‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا كاریگه‌رییه‌كی وێرانكه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه‌كانی چین و ئه‌مریكا".
وه‌زیری چین داوای له ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كرد، ده‌ستبه‌رداری سه‌رزه‌نشتكردنی په‌كین بێت به به‌كارهێنانی دۆسیه‌ی ئۆكرانیا.