خه‌ندان- هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی رایگه‌یاند، تا ئێستا هه‌نگاوی كرداری بۆ پشتیوانیكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ نه‌نراوه‌و ره‌نگه هه‌ندێك رێنمایی و بڕیار ده‌ركرابێت بۆ كارئاسانی كه‌رته‌كه، ده‌بێت پاڵپشتی كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت و ئه‌و به‌رهه‌مە بپارێزیت، به‌ڵام له هه‌رێمی كوردستان نه‌توانراوه ده‌ستی وه‌به‌رهێنی گه‌وره له ده‌ره‌وه و ناوخۆ رابكێشرێت، ده‌شڵێت، "ئه‌مساڵ مه‌ترسی وشكه‌ساڵی و كه‌مبونه‌وه‌ی به‌رهه‌می گه‌نم له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی سلێمانی هه‌یه".
شاڵاو جەمال، بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ خه‌ندان، رایگه‌یاند، "ئه‌مساڵ رێژه‌ی بارانبارین وه‌كو پێویست نه‌باریوه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بكه‌ین به ساڵانی رابردو، پارێزگای سلێمانی بۆ ئه‌وه‌ی له وشكه ساڵی ده‌ربچێت به گشتی پێویستی به 600 تا 650 ملیمه‌تر هه‌یه كه له ساڵێكدا ببارێت نه‌ك هه‌موی له دو مانگدا ببارێت و مانگه‌كانی دیكه تیای نه‌بارێت، واتا له‌مانگی 10 یان 11ه‌وه ده‌ستپێبكات و له‌مانگی پێنج‌دا كۆتایی پێبێت، به‌ڵام به‌گشتی ده‌بێت له 450 ملیمه‌تر كه‌متر نه‌بارێت ئه‌وكاته ده‌توانین بڵێین له وشكه‌ساڵی ده‌رچوین، به‌ڵام هه‌ر له كه‌مبارانیدا ده‌بین، ئێمه 48 وێستگه‌ی كه‌شناسیمان هه‌یه كه رۆژانه خوێندنه‌وه‌ی بارانمان بۆ ده‌هێنن، له‌ناوچه‌كانی پێنجوێن، شارباژێر، به‌رزنجه، ماوه‌ت، رانیه، قه‌ڵادزێ، بازیان و قه‌ره‌داخ رێژه‌ی بارانبارین تیایدا باشه و ئه‌گه‌ر بێت و له‌م مانگه‌دا یه‌ك بارانی دیكه ببارێت ئه‌وا له مه‌ترسیدا نامێنین".
پێشبینیمان ده‌ركرد ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 600 هه‌زار ته‌ن گه‌نمان ده‌ستبكه‌وێت به‌ڵام به‌داخه‌وه بەهۆی بێبارانییەوە زۆر کەمدەکات
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، ناوچه‌كانی دیكه‌ی پارێزگای سلێمانی كه روبه‌رێكی گه‌وره و فراوانیان هه‌یه بۆ چاندنی گه‌نم كه ئه‌مساڵ به تێكڕای سنوری پارێزگای سلێمانی، ملیۆنێك و 91 هه‌زار دۆنم زه‌وی چێنراوه، "پێشبینیمان ده‌ركرد ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 600 هه‌زار ته‌ن گه‌نمان ده‌ستبكه‌وێت به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و له‌م مانگه‌دا باران نه‌بارێت ئه‌وا ئه‌و بڕه گه‌نمه زۆر دێته خواره‌وه، مه‌ترسییه‌كان زۆرن، چه‌مچه‌ماڵ و شاره‌زور و دوكان روبه‌ڕێكی زۆری كراوه به گه‌نم و رێژه‌ی بارانبارین وه‌كو پێویست نیه".
ناتوانین پێشبینی بكه‌ین كه بڕی گه‌نمی ئه‌مساڵ له پارێزگای سلێمانی چه‌ند ده‌بێت، چونكه ئێستا ترسی په‌یدابونی سن و كولله‌شمان هه‌یه
بەڕێوەبەری گشتی کشتوکاڵی سلێمانی باسی له‌وه‌شكرد، "ناتوانین پێشبینی بكه‌ین كه بڕی گه‌نمی ئه‌مساڵ له پارێزگای سلێمانی چه‌ند ده‌بێت، چونكه ئێستا ترسی په‌یدابونی سن و كولله‌شمان هه‌یه، هه‌مو ساڵێك به به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له هه‌ندێك ناوچه گه‌نمی چێنراو سن لێی ده‌دات، خۆشبه‌ختانه ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ بڕێك پاره‌یان ته‌رخانكردوه و له‌م رۆژانه‌دا ده‌رمانی سن ده‌كڕدرێت و دابه‌ش ده‌كرێت به‌سه‌ر ئه‌و شوێنانه‌ی كه سه‌رهه‌ڵده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی جوتیاران روبه‌ڕوی ئه‌و حاڵه‌ته ببنه‌وه، به‌ڵام له هه‌مو حاڵه‌تێكدا رێژه‌یه‌ك گه‌نم ده‌بێت هاوشێوه‌ی ساڵی رابردو كه ساڵی كه‌مبارانی بو، كه نزیكه‌ی 200 هه‌زار ته‌ن گه‌نم له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌رهه‌مهێنرابو".
پارێزگای سلێمانی بە كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتیوانی به قه‌زاو ناحییه‌كان پێویستی بە 200 هەزار تەن گه‌نم هه‌یه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پارێزگای سلێمانی كه كۆی گشتی ژماره‌ی دانیشتیوانی به قه‌زاو ناحییه‌كان و ئاواره‌كان كه لێی نیشته‌جێن نزیكه‌ی 2.100.000 (دو ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌سه) ساڵانه پێویستی به 200.000 (دوسه‌د هه‌زار تەن گه‌نم هه‌یه) كه بیكات به ئارد، ده‌توانم بڵێم كه ناگه‌ینه دۆخێك كه گه‌نم به‌رێژه‌یه‌كی زۆر له ده‌ره‌وه هاورده بكه‌ین، به‌ڵكو ئه‌گه‌ر له‌و ناوچانه به‌رهه‌می گه‌نم باش بێت و ئافاتی دیكه لێی نه‌دات، ده‌توانم بڵێم به‌شی ناوخۆی پارێزگای سلێمانی گه‌نم به‌رهه‌مده‌هێنین".
تۆبۆگرافیای ناوچه‌ی سلێمانی به‌گشتی زۆر گونجاوه كه به‌نداوی لێ دروستبكرێت
شاڵاو جەمال وتیشی، "له ماوه‌ی 30 ساڵی رابردودا چه‌ند جارێك وشكه‌ساڵی له هه‌رێمی كوردستان رویدا و جار هه‌بوه سێ ساڵ له‌سه‌ر یه‌ك به‌رده‌وامه بو، ئێمه پێمانوایه به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان ده‌توانین روبه‌ڕوی حاڵه‌كه‌ی ببینه‌وه، كه سه‌رچاوه‌یه‌كی زۆرمان له ئاوی باراناو هه‌یه و له‌كانی، كارێز و روبار و هه‌روه‌ها تۆبۆگرافیای ناوچه‌ی سلێمانی به‌گشتی زۆر گونجاوه كه به‌نداوی لێ دروستبكرێت، به‌نداوی بچوك بۆ ئه‌وه‌ی ئاوه‌كه كۆبكاته‌وه و له‌كاتی بێئاویدا به‌تایبه‌ت له هاویندا ده‌توانین به‌كاربهێنین، به‌ڵام ئه‌مه پێویستی به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه و له پارێزگای سلێمانی به سه‌دان جێگا هه‌یه كه دیاریكراوه كه ئاوی تیا كۆبكرێته‌وه و له وه‌رزه‌كانی دیكه‌دا به‌كاربهێنرێت".
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانایان هه‌یه و پاڵپشتییه‌كی زۆری كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌ن به‌رێگای كلاسیكی و كۆن ئاوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ناده‌ن
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌و وڵاتانه‌ی كه توانایان هه‌یه و پاڵپشتییه‌كی زۆری كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌كه‌ن به‌رێگای كلاسیكی و كۆن ئاوی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان ناده‌ن، كه به‌هۆیه‌وه ئاوێكی زۆر به‌ڕێوه‌ده‌چێت كه بریتییه له رێگه‌ی ره‌ش و دڵۆپاندن، به‌شێوه‌یه‌ك هیچ بڕێك له ئاوه‌كه به‌فیڕۆنه‌چێت و بۆ به‌رهه‌مه كشتوكاڵییه‌كه بڕوات".
حكومه‌تی عێراق ئه‌مساڵ هه‌مو گه‌نمێك وه‌رده‌گرێت و نرخه‌كه‌ی زیادكراوه بۆ 750 هەزار دینار بۆ هەر تەنێک
له‌باره‌ی كێشه‌ی پێدانی گه‌نمی هه‌رێمی كوردستان به حكومه‌تی عێراق، به‌ڕێوه‌به‌ری كشتوكاڵی سلێمانی وتی، "حكومه‌تی عێراق خۆی گه‌نمی كه‌مه و ئه‌مساڵ وه‌كو زانیاریمان هه‌یه له 15 پارێزگاكه‌ی باشوری عێراق نزیكه‌ی 2.500.000 (دو ملیۆن و پێنجسه‌د هه‌زار دۆنم) چێنراوه، چونكه ساڵی رابردو له‌وێش وشكه‌ساڵیبو كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌مساڵیش هه‌بوه، جوتیاران ترسان له‌وه‌ی ئه‌مساڵ زیانیان به‌ربكه‌وێت و بنه‌تۆو ده‌ستمایه‌كه‌یان له‌ده‌ستبچێت، ئه‌مساڵ هه‌مو گه‌نمێك وه‌رده‌گرن و نرخه‌كه‌ی زیادكراوه و هه‌ر ته‌نێك بۆ 750.000 (حه‌وتسه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار) زیادكراوه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له‌سه‌ره‌تای وه‌رگرتندا زیادبكرێت، ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌پێی بوجه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی داده‌نرێت".
ئێمه خاكێكی زۆرمان له‌به‌ده‌ستدایه و ئه‌گه‌ر بێت و بارانی پێویست ببارێت هیچ ترس و كاریگه‌ریه‌كمان قەیرانی خۆراکمان نابێت
له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری دروستبونی قه‌یرانی خۆراك له جیهاندا كه ئێستا به‌هۆی جه‌نگی روسیا و ئۆكرانیاوه بڕی گه‌نمی داچێنراو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو كه‌میكردوه، شاڵاو جەمال وتی، "ئێمه خاكێكی زۆرمان له‌به‌ده‌ستدایه و ئه‌گه‌ر بێت و
بارانی پێویست ببارێت هیچ ترس و كاریگه‌ریه‌كمان نابێت، چونكه ساڵانی رابردو له هه‌رێمی كوردستان له نێوان 800.000 (هه‌شتسه‌د هه‌زار ته‌ن) بۆ 1.000.000 (ملیۆنێك ته‌ن) به‌رهه‌مهاتوه، كه ئێمه ئه‌وه‌نه‌مان پێویست نیه بۆ دانیشتوان، بۆیه به‌رده‌وام زیاتر له بڕی پێویستی ناوخۆ به‌رهه‌مهاتوه".
نه‌مانتوانیوه ده‌ستی وه‌به‌رهێنی گه‌وره له ده‌ره‌وه و ناوخۆ رابكێشین، كه به ڕوبه‌ری فراوان و به ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێری پێشكه‌وتو گه‌نم بكات
په‌یوه‌ست به هاوكاریكردنی كه‌رتی كشتوكاڵ كه به‌رپرسانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام باسی ده‌كه‌ن، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی وتی، "تا ئێستا هه‌نگاوی كرداری نه‌نراوه‌و ره‌نگه هه‌ندێك رێنمایی و بڕیارده‌ركرابێت بۆ كارئاسانی كه‌رتی كشتوكاڵ به‌ڵام به كرداری نه‌كراوه، له جیهاندا به‌وجۆره‌یه ده‌بێت پاڵپشتی كه‌رتی كشتوكاڵ بكرێت و ئه‌و به‌رهه‌م بپارێزیت چونكه نه‌مانتوانیوه ده‌ستی وه‌به‌رهێنی گه‌وره له ده‌ره‌وه و ناوخۆ رابكێشین، كه به ڕوبه‌ری فراوان و به ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێری پێشكه‌وتو
گه‌نم بكات تاوه‌كو له‌و رێگا كلاسیكیه رزگارمان بێت كه تێچو و مه‌ترسی زۆره، ئه‌ویش له‌به‌رئه‌وه یاسایه‌كمان نیه بۆ پاراستنی به‌رهه‌م كشتوكاڵیه‌كان و حكومه‌تی نه‌یتوانیوه بودجه ته‌رخانبكات كاتێك به‌رهه‌مێكی كشتوكاڵی توشی ئافات ده‌بێت خاوه‌نه‌كه‌ی قه‌ره‌بوبكرێته‌وه، هه‌تا ئه‌وه‌ش نه‌كرێت پێموابێت ناتوانین بڵێین ئێمه له‌سه‌ر پێی خۆمان وه‌ستاوین و ببینه وڵاتێكی كشتوكاڵی".
ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گرنگی به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ن هیچ وڵاتێك نیه له 10% كه‌متری بودجه‌ی گشتی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ دانه‌نابێت
ده‌شڵێت، "هه‌مو ئه‌و وڵاتانه‌ی كه گرنگی به كه‌رتی كشتوكاڵ ده‌ده‌ن هیچ وڵاتێك نیه له 10% كه‌متری بودجه‌ی گشتی بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ دانه‌نابێت، له هه‌ندێك وڵات‌دا ده‌گاته 40% و 50% به‌تایبه‌ت كه كه‌رتی نه‌وت و پیشه‌سازیان نیه و وایلێكراوه كه پشتیوانییه‌كی زۆركراوه به‌جۆرێك كه ترسیان له‌وه نه‌بێت كه به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌ناوبچێت و به‌بێ ده‌ستمایه بمێننه‌وه، به‌ڵام له كوردستان هیچ بودجه‌یه‌ك بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ ته‌رخاننه‌كراوه".
ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ناعه‌ت بكات كه ئه‌م وڵاته وڵاتێكی كشتوكاڵییه و ده‌بێت بیكاته سێكته‌ری یه‌كه‌م
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی ئه‌وه‌شی وت، "ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان قه‌ناعه‌ت بكات كه ئه‌م وڵاته وڵاتێكی كشتوكاڵییه و ده‌بێت بیكاته سێكته‌ری یه‌كه‌م و پاشان بۆ سێكته‌ره‌كانی دیكه‌ی وه‌ك نه‌وت و گه‌شتیاری و پیشه‌سازی بچێت، چونكه پێش هه‌موشتێك ده‌بێت گه‌ره‌نتی خۆراك و ئاو بدرێت به هاوڵاتیان، ئه‌گه‌ر ئه‌و دوانه‌ت بۆ دابینكرد وه‌كو وڵاتی ئێران كه چه‌ند هه‌مو فشارێكی له‌سه‌ره له ده‌ره‌وه، به‌ڵام وڵاته‌كه ناكه‌وێت، هه‌تا زیاتر سزای بخرێته‌سه‌ر كه‌رتی كشتوكاڵ زیاتر پێشده‌كه‌وێت و هیچ به‌رهه‌مێك ناهێننه وڵاته‌كه‌یان به‌پێچه‌وانه‌وه ره‌وانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ده‌كه‌ن و له‌ڕوی ئاویشه‌وه توانیویانه به‌نداوێكی زۆر دروستبكه‌ن و سیستمی ئاودێری قۆناغی باشی بڕیوه و ته‌كنه‌لۆجیای زۆر به‌كاردێت له بواره‌كه‌دا و تێچوه‌كه‌ی زۆر كه‌مه بۆ جوتیاران".