خه‌ندان-
قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مامجه‌لال له‌كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی رایگه‌یاند، ژنی به‌توانامان زۆره بۆیه ده‌بێت به‌پێی توانا و لێهاتویی، ده‌ستگیرۆیی بكرێن و پۆستی جێبه‌جێكارییان پێ بدرێت تا خۆیان بسه‌لمێنن.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی قوباد تاڵه‌بانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مامجه‌لال له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوه‌وه، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا پیرۆزبایی هاتنی رۆژی هه‌شتی مارسی له‌ژنان كرد و به‌وردی تاوتوێی بارودۆخی ئێستای ژنانی كرد له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌ت زیادبونی حاڵه‌ته‌كانی كوشتنی ژنان و هه‌وڵه‌كان بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگاچاره‌یه‌ك له‌وباره‌یه‌وه، هاوكات رۆڵ و پێگه‌ی ژن له‌نێو سیاسه‌تی یه‌كێتی دا باسی لێوه‌كرا.
قوباد تاڵه‌بانی داوایكرد ژنانی سه‌ركردایه‌تی رۆڵی خۆیان ببینن هه‌م وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی
سه‌رپه‌رشتیاری مه‌كته‌بی سكرتاریه‌تی سه‌رۆك مامجه‌لال داواشیكرد، ژنانی سه‌ركردایه‌تی رۆڵی خۆیان ببینن هه‌م وه‌ك سه‌ركرده‌یه‌كی سیاسی و هه‌م وه‌ك ژنێك تا له‌پرسی تایبه‌ت به‌ژنان و یه‌كسانی جێنده‌ری دا كاریگه‌ری به‌رچاویان هه‌بێت.
دیداری یه‌كێتی ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی
سه‌باره‌ت به‌به‌ستنی دیداری یه‌كێتی، قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند، "دیداری یه‌كێتی ده‌رفه‌تێكی زێڕینه بۆ سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی سیاسه‌تی یه‌كێتی به‌گشتی ھه‌روه‌ھا مه‌سه‌له‌ی ژنان"، له‌مباره‌یه‌وه داوای له‌ژنانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كرد كه پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نه‌خشه‌رێگا و سیاسه‌ت و ستراتیژی یه‌كێتی بۆ مه‌سه‌له‌ی ژنان و یه‌كسانی جێنده‌ری دابرێژرێته‌وه و داوای كرد ھه‌موان ھاوكار بن له‌وباره‌یه‌وه.
ژنی به‌توانامان زۆره بۆیه ده‌بێت به‌پێی توانا و لێهاتویی ده‌ستگیرۆیی بكرێن و پۆستی جێبه‌جێكارییان پێ بدرێت تا خۆیان بسه‌لمێنن
قوباد تاڵه‌بانی وتیشی، "ژنی به‌توانامان زۆره بۆیه ده‌بێت به‌پێی توانا و لێهاتویی ده‌ستگیرۆیی بكرێن و پۆستی جێبه‌جێكارییان پێ بدرێت تا خۆیان بسه‌لمێنن"، دوپاتیشی كرده‌وه كه ده‌بێت ژنان كاربكه‌ن تا له‌ڕوی رێژه‌وه بونیان زیاتر بكه‌ن له‌هه‌مو كایه‌كاندا شانبه‌شانی پیاوان بۆ به‌دیهێنانی یه‌كسانی.