خه‌ندان-
سكرتێری گشتی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له‌یه‌كه‌م لێدوانی‌دا له‌باره‌ی گرژیه‌كانی ئۆكرانیا و ناكۆكی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ روسیا له‌باره‌ی ئه‌و وڵاته‌وه رایگه‌یاند، ئێمه ناتوانین ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی وێرانكه‌ر قبوڵ بكه‌ین".
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له‌په‌یامێكدا و له‌باره‌ی گرژیه‌كانی ئۆكرانیاوه رایگه‌یاند، ئێمه ناتوانین ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌كی وێرانكه‌ر له‌نێوان روسیا و وڵاتانی ناتۆ قبوڵ بكه‌ین، په‌یامه‌كه‌مان رونه و گفتوگۆ و رێگای دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان به‌دیلی نییه".
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیان له كییڤ راسپاردوه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌موان
سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵه‌كانیشیان بۆ نێوه‌ندگیری و هێوركردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرس ئاشكرایكرد، نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیان له كییڤ راسپاردوه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام له‌په‌یوه‌ندیدایه له‌گه‌ڵ هه‌موان.
تا ئێستاش ده‌رفه‌ت ماوه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتن و ناتۆ سه‌باره‌ت به‌و گه‌ره‌نتیه ئه‌منییانه‌ی مۆسكۆ داوای كردون
ڤلادیمێر پوتین ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌گه‌ڵ هه‌ردو وه‌زیری به‌رگری و ده‌ره‌وه‌ی روسیا كۆبوه‌وه و تاوتوێی دواین كاردانه‌وه‌ی تایبه‌ت به گرژییه‌كانی نێوان روسیا و ناتۆیان كرد سه‌باره‌ت به پرسی ئۆكرانیا، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا سێرگری لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی روسیا رایگه‌یاند، تا ئێستاش ده‌رفه‌ت ماوه بۆ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ واشنتن و ناتۆ سه‌باره‌ت به‌و گه‌ره‌نتیه ئه‌منییانه‌ی مۆسكۆ داوای كردون.
وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ داواكارییه‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به گه‌ره‌نتی ئه‌منی نه‌رێنی بون
له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا هه‌رچه‌نده لاڤرۆڤ داوایكرد به‌رده‌وامی به‌كاركردن بدرێت به ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی ئۆكرانیا له‌رێگه‌ی دیپلۆماسییه‌وه، به‌ڵام جه‌ختیشیكردوه‌ته‌وه كه وه‌ڵامی ئه‌مریكا بۆ داواكارییه‌كانی روسیا سه‌باره‌ت به گه‌ره‌نتی ئه‌منی نه‌رێنی بون.
وڵاتانی رۆژئاوا ده‌ڵێن، مه‌ترسی ئه‌وه‌یان هه‌یه مۆسكۆ پلانی هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیای هه‌بێت، به‌تایبه‌ت كه مۆسكۆ 100 هه‌زار سه‌ربازی له‌سه‌ر سنوری ئۆكرانیا و 30 هه‌زار سه‌ربازی دیكه‌شی له‌سه‌ر سنوری ئۆكرانیا و بیلاڕوسیا جێگیركردوه.
لای خۆیه‌وه روسیا تۆمه‌ته‌كان ره‌تده‌كاته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نێت، هیچ پلانێكیان بۆ هێرشكردنه‌سه‌ر ئۆكرانیا نیه، به‌ڵام به‌هۆی نزیكبونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ناتۆ له سنوره‌كانی وڵاته‌كه‌یان، پێویسته رێكاری سه‌ربازی فراوان بگرنه‌به‌ر.