خه‌ندان-
جه‌بار یاوه‌ر، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هۆشداری له یه‌كنه‌خستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت، تا نه‌گه‌نه قۆناغی یه‌كخستن و ریفۆڕمی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێشتا كوردستان له مه‌ترسیدا ده‌بێت، ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یه‌ك هێزی یه‌كگرتویان نیه له‌كاتی ململانێ به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردن و بونی بیروبۆچونی جیاواز ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنرێن، هاوكات پێشنیاری دامه‌زراندنی دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی ده‌كات كه سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان حكومه‌ت بێت و كه‌سانی به‌ئه‌زمونی سه‌ربازی تیایدا كاربكه‌ن.
جه‌بار یاوه‌ر له‌میانی به‌رنامه‌ی دیداری خه‌ندان، كه به‌رنامه‌یه‌كی هه‌فتانه‌یه و رۆژنامه‌نوس هه‌ڤاڵ محه‌مه‌د ئاماده‌و پێشكه‌شی ده‌كات، له‌باره‌ی ده‌رچونی فه‌رمانی خانه‌نشینبونی رایگه‌یاند، "به‌پێی یاسای ژماره 38ی ساڵی 2007 كه تایبه‌ته به راژه و خانه‌نشینی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه فه‌رمانی خانه‌نشینبونم ده‌رچوه، من موالیدی 1958م ئێستا 63 ساڵم، به‌پێی یاساكه ئه‌وه‌ی كه فه‌ریقی یه‌كه‌می هه‌یه و گه‌یشته 63 ساڵ خانه‌نشین ده‌بێت، هه‌رچه‌نده خۆی له چوارچێوه‌ی یاساكه مادده‌ی 44 باس له‌وه‌ده‌كات كه ده‌توانرێت دو ساڵ بۆی درێژبكرێته‌وه، هه‌رچه‌نده‌م منیش پێشكه‌شی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌م كرد بۆ ئه‌وه‌ی دو ساڵ درێژبكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌شداربم له پڕۆسه‌ی بردنه پێشه‌وه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كان كه حه‌زم ده‌كرد تا كۆتایی له‌گه‌ڵیدا بم، به‌ڵام به‌ڕێز وه‌زیری پێشمه‌رگه وای پێ‌باش بو كه نوسراوه‌كه به‌رزنه‌كرێته‌وه و كه‌س جیانه‌كرێته‌وه، ئێستاش فه‌رمانی خانه‌نشینبونم له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمه‌وه هاتوه".
بۆمن شانازییه كه ساڵی 1980 بومه‌ته پێشمه‌رگه ئێستا كۆتا پله‌م بڕیوه كه فه‌ریقی یه‌كه‌می سه‌ربازییه
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به پله‌ی فه‌ریقی یه‌كه‌م خانه‌نشین كراوه، له‌به‌رئه‌وه‌ی له ساڵی 2012ه‌وه پله‌ی فه‌ریقی هه‌یه، كه بۆ فه‌ریقی یه‌كه‌م ته‌نها شه‌ش ساڵی پێویسته، به‌ڵام ئه‌و 10 ساڵی هه‌یه و چوار ساڵ زیاتریش هه‌یه، هه‌ربۆیه به فه‌ریقی یه‌كه‌م خانه‌نشین كراوه ، له‌ئێستا له عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا له كاروباری سه‌ربازیدا به‌رزترین پله فه‌ریقی یه‌كه‌مه، "بۆمن شانازییه كه ساڵی 1980 بومه‌ته پێشمه‌رگه ئێستا كۆتا پله‌م بڕیوه كه فه‌ریقی یه‌كه‌می سه‌ربازییه".
ئێستاش ئاماده‌م له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه بێت یان دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كێتی بێت كه پێویستی به شاره‌زایی من هه‌بێت خزمه‌ت بكه‌م
جه‌بار یاوه‌ر باسی له‌وه‌شكرد، "دوا بڕیاری خانه‌نشینبوم هێشتا توانا و شاره‌زایه‌كی زۆرم هه‌یه له‌بواری سه‌ربازی و پێشمه‌رگه‌دا، په‌یوه‌ندیه‌كی فراوانم هه‌یه له‌گه‌ڵ داموده‌زگا سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كان له‌گه‌ڵ عێراق، ئێستاش ئاماده‌م له هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه بێت یان دامه‌زراوه‌یه‌كی یه‌كێتی بێت كه پێویستی به شاره‌زایی من هه‌بێت یان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم یان حكومه‌تی هه‌رێم ئاماده‌م خزمه‌ت بكه‌م ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌بێ به‌رامبه‌ریش بێت، چونكه من له ساڵی 2006ه‌وه له هه‌مو شانده‌كانی گفتوگۆ بوم له‌گه‌ڵ عێراق و جگه له‌وه ئه‌ندامی لیژنه باڵاكان بوم بۆ هه‌ماهه‌نگی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق".
پێشنیار دەکەم دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی هه‌بێت یان سه‌ر به حكومه‌ت یان سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت
جه‌بار یاوه‌ر له‌میانی به‌رنامه‌كه‌دا پێشنیارێكی ئاڕاسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد و وتی، "ئومێد ده‌كه‌م سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگای دیكه‌ی لێكۆڵینه‌وه هه‌ركه‌سێك كه پێویستیان به ئێمه‌یه ده‌توانین تواناكانمان به‌كاربهێنین، له هه‌مو دونیادا وایه خه‌ڵك كه خانه‌نشین ده‌بن وازی لێناهێنن به‌كاریده‌هێنن، وه‌زیری ئێستای به‌رگری ئه‌مریكا پێشتر خانه‌نشین بوه، هه‌روه‌ها سه‌نته‌ری گه‌وره‌ی توێژینه‌وه‌ی سه‌ربازییان هه‌یه له ئه‌مریكا زۆربه‌ی خانه‌نشینه‌كان ده‌هێنه‌وه به‌داخه‌وه له كوردستان نیه، من ئه‌م پێشنیاره پێشكه‌شی حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ده‌كه‌م كه دامه‌زراوه‌یه‌كی توێژینه‌وه‌ی ستراتیژی سه‌ربازی هه‌بێت یان سه‌ر به حكومه‌ت یان سه‌ر به سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم بێت، ئه‌وانه‌ی وه‌كو ئێمه وان به سه‌دان كه‌س هه‌یه له كوردستاندا ده‌توانن بمانهێننه‌وه و له‌و دامه‌زراوانه كاربكه‌ین".
له‌باره‌ی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه، جه‌بار یاوه‌ر وتی، "ده‌توانم بڵێم ئێستا له قۆناغی كۆتیاییداین، ئه‌م پڕۆسه‌یه ده‌گێڕمه‌وه بۆ ساڵی 2006ه‌وه، ئه‌وكات فه‌رمانێك له‌لایه‌ن سه‌رۆك ماجه‌لال و سه‌رۆك بارزانی كه ئه‌وكات سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بو ده‌رچو، كه لیژنه‌یه‌كی باڵای هاوبه‌ش دروستبكرێت بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستبكرێت به یه‌كخستنی هێزی پێشمه‌رگه، هێزه‌كانی فه‌له‌ك كه پارتی بو و هێزه‌كانی فه‌رمانده‌یی كه یه‌كێتی بو، له یه‌كێتی من بوم و له‌گه‌ڵ فه‌ریق شێروان كه ئێستا له داموده‌زگای هێزه‌كانی 80یه، كه ساڵانێك وه‌كو برا پێكه‌وه كارمان كرد، تا گه‌یشته ساڵی 2010 توانیمان وه‌زاره‌تی یه‌ك بخه‌ین و یاساكانمان هه‌مواركرده‌وه كه چوار یاسان و رێنماییه‌كانمان هه‌مواركرده‌وه و دامه‌زراوه‌ی پێشمه‌رگه له دو وه‌زاره‌ت كردمانه یه‌ك وه‌زاره‌ت، ئینجا له‌ناو وه‌زاره‌تدا ده‌ستمان كرد به پڕۆسه‌ی یه‌كخستن".
تا ئێستا 18 لیوای یه‌كگرتومان هه‌یه له وه‌زاره‌ت و هه‌ردو هێزه گه‌وره‌كه‌ی پشتیوانی وه‌زاره‌ت كه 70 و 80ن ئێستا په‌یوه‌ستكراون به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه
رونیشیكرده‌وه، "ئه‌وكاته‌ی كه كاك شێخ حه‌عفه‌ر وه‌زیری پێشمه‌رگه بو توانیمان 12 لیوا یه‌كبخه‌ین، دواتر كه جه‌نابی مسته‌فا سه‌ید قادر بو به وه‌زیر پڕۆسه‌كه دیسان به‌رده‌وام بو چوار لیوامان یه‌كخست، ماوه‌یه‌ك كاك كه‌ریم سنجاری بو، ئێستاش كاك شۆڕش كه وه‌زیری پێشمه‌رگه تا ئێستا 18 لیوای یه‌كگرتومان هه‌یه له وه‌زاره‌ت و هه‌ردو هێزه گه‌وره‌كه‌ی پشتیوانی وه‌زاره‌ت كه 70 و 80ن ئێستا په‌یوه‌ستكراون به وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه، هه‌ندێك هێز ماوه كه ورده ورده رێكده‌خرێن و ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌وانیش به زوترین كات بهێنرێنه‌وه سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه و هێزێكی یه‌كگرتومان هه‌بێت بۆ هه‌مو ئه‌و وڵات بتوانێت هه‌مو كوردستان بپارێزێت، هێزی فڵان كه‌س و فڵان لایه‌ن نه‌مێنێت".
یه‌كێك له سیماكانی ده‌وڵه‌تبون یان حوكمڕانی ئه‌وه‌یه كه هێزێكی یه‌كگرتوی پاراستنی ئه‌و وڵاته‌ت هه‌بێت
جه‌بار یاوه‌ر ده‌شڵێت، "یه‌كێك له سیماكانی ده‌وڵه‌تبون یان حوكمڕانی ئه‌وه‌یه كه هێزێكی یه‌كگرتوی پاراستنی ئه‌و وڵاته‌ت هه‌بێت، به‌پێی پێشبینی ئێمه و هاوپه‌یمانان هێشتا نزیكه‌ی سێ ساڵی دیكه‌مان ده‌وێت واتا ساڵی 2025 ده‌توانین هه‌م هه‌مو هێزه‌كان یه‌ك بخرێت هه‌م بتوانین ریفۆڕم و چاكسازی پێكه‌وه ته‌واو بكه‌ین، كه هه‌ردوكیان به یه‌ك ئاڕاسته ده‌ڕۆین، من خۆشحاڵ ده‌بوم كه له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌دا بومایه، ئێستا راسته له وه‌زاره‌ت نامێنم به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ پڕۆسه‌كه‌دا ده‌بم و له خزمه‌تا ده‌بم".
تا نه‌گه‌ینه قۆناغی یه‌كخستن و ریفۆڕمی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێشتا كوردستان له مه‌ترسیدا ده‌بێت
جه‌بار یاوه‌ر هۆشداریشی دا له‌وه‌ی، "ئێمه هه‌تا نه‌گه‌ینه قۆناغی یه‌كخستن و ریفۆڕمی ته‌واوه‌تی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه هێشتا كوردستان له مه‌ترسیدا ده‌بێت، ببینه ئه‌و وڵاتانه‌ی كه یه‌ك هێزی یه‌كگرتویان نیه له‌كاتی ململانێ به‌تایبه‌ت له هه‌ڵبژاردن و بونی بیروبۆچونی جیاواز ئه‌و هێزانه به‌كارده‌هێنرێن، ده‌بێته ته‌جرویه‌كی تاڵ، ئێمه هه‌مومان هی یه‌ك وڵاتین كه بو به شه‌ڕی براكوژی ده‌بێت به شه‌ڕی خۆكوژی، سه‌یری وڵاتانی یه‌مه‌ن، لوبنان، لیبیا و سوریا و ئێستای عێراقیش بكه، به‌راستی ده‌بێت وه‌كو كورد هه‌وڵبده‌ین هێز بێلایه‌ن بكه‌ین ته‌نها پێشمه‌رگه‌ش نا، هێز ته‌نها لای پێشمه‌رگه نیه ده‌بێت پێشمه‌رگه، ئاسایش و پۆلیس بێلایه‌ن بكه‌ین و هه‌ر هێزێكی چه‌كدار ده‌بێت بێلایه‌ن بێت، ته‌نها ئه‌ركیان پاراستنی وڵاته‌كه و هاوڵاتیانی بێت".
ده‌بێت هێزه‌كان بگه‌نه ئیراده‌یه‌كی وا كه ئیتر ململانێكانیان سیاسی و چۆنێتی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه بێت نه‌وه‌كو چه‌كدار بهێنن بۆ فه‌رزكردنی خۆیان
له‌باره‌ی قورسی پڕۆسه‌ی یه‌كخستنی هێزه‌كان له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مینداری گشتی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه وتی، "له‌راستیدا نامه‌وێت ته‌بریر بهێنمه‌وه، به‌ڵام ده‌بێت هێزه سیاسیه‌كان كه چه‌كداریان هه‌یه بگه‌نه ئیراده‌یه‌كی وا كه ئیتر ململانێكانیان بگه‌یه‌ننه قاڵبێكی وا كه ململانێی سیاسی و چۆنێتی پێشكه‌شكردنی پڕۆژه بێت نه‌وه‌كو چه‌كدار بهێنن بۆ فه‌رزكردنی خۆیان، ئه‌مه‌ی هه‌یه له كوردستان له زۆربه‌ی وڵاتان هه‌بوه و تاوه‌كو گه‌یشتوه‌ته ئاستێك كه هێزێكی یه‌كگرتویان هه‌بێت، ئێستا پێویستمان به بونی ئیراده و متمانه‌یه له‌نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كان، ده‌بێت باوه‌ڕۆیان به ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات هه‌بێت له هه‌ڵبژاردندا".