خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم رایگه‌یاند، پێشبینیشده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆلی به‌فربارینه ئه‌مشه‌و به‌رده‌وام بێت و سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به ته‌واوی بگرێته‌وه و سبه‌ی پێنجشه‌ممه‌ش ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كانی سلێمانی و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه.
كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێم له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "هه‌ر وه‌كو پیشبینیمان كردبو له ڕاگه‌یاندراوه‌كانی پێشوماندا شه‌پۆلی به‌فربارین له ئێواره‌وه ده‌ستیپێكردوه، له ڕۆژئاوای هه‌رێمه‌وه پاشان ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و سه‌نته‌ری شاریشی گرته‌وه و گه‌یشته ناوچه شاخاویه‌كانی هه‌ولێر و ده‌وروبه‌ری، پێشبینیشده‌كرێت ئه‌م شه‌پۆله به‌رده‌وام بێت سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر به ته‌واوی بگرێته‌وه بهتێكهڵهی به‌فر و بارانه‌وه، پاشان له دره‌نگانی شه‌ودا به‌ره‌و ناوچه‌كانی ڕاپه‌ڕین و ناوشاخاویهكان سلێمانی ده‌ڕوات".
تا شه‌وی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه به (2-4) پله‌ی سیلیزی
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له‌به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی پێنجشه‌ممه به‌فربارین به‌رده‌وام ده‌بێت ته‌واوی ناوچه شاخاویه‌كانی سلێمانی و سه‌نته‌ری شاری سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه ده‌گرێته‌وه به‌رده‌وام ده‌بێت تا شه‌وی هه‌ینی پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه به (2-4) پله‌ی سیلیزی و مه‌ودای بینینیش بۆ (2-3) كیلۆمه‌تر كه‌مده‌بێته‌وه.
پێشبینیده‌كرێت به‌فرێكی كه‌م له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك ببارێت
كه‌شناسی هه‌رێم باسی له‌وه‌شكردوه، پێشبینیده‌كرێت به‌فرێكی كه‌م له هه‌ندێك له ناوچه‌كانی گه‌رمیان و كه‌ركوك ببارێت، هه‌روه‌ها له كاته‌كانی به‌یانی زودا به‌فربارین چڕ ده‌بێته‌وه له ناوچه شاخاویه‌كانی دهۆك و ڕاپه‌ڕین و پێنجوێن و ده‌وروبه‌ری.