خه‌ندان-
جوتیار عادل وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی شێواز و چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌ت له‌لای حكومه‌ت دوانه‌كه‌وتن و دابه‌شكردنی موچه‌یه له‌كاتی خۆیدا.
له‌دوای كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، جوتیار عادل، وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م رێكاره‌كانی ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه ته‌واو بون و سبه‌ینێ ده‌خرێته سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و موچه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و وه‌زاره‌ت و داموده‌زگایانه‌ی كه ماون دابه‌شده‌كرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌دات كه له داهاتودا چۆن و به‌چ شێوازێك ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كات
سه‌باره‌ت به شێوازی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌كی فه‌رمانبه‌ران، جوتیار عادل وتی، "وه‌زاره‌تی دارایی رونكردنه‌وه‌ی پێویست له‌باره‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی یه‌ك ده‌دات كه له داهاتودا چۆن و به‌چ شێوازێك ده‌ست به دابه‌شكردنی ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وله‌ویه‌ت له‌لای حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌وه‌یه كه دابه‌شكردنی موچه‌یه له‌كاتی خۆیدا بدرێت و دوانه‌كه‌وێت".
مانگانه 400 تا 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی دیلۆیت ده‌فرۆشرێته بازاڕه‌كانی جیهان
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌دا سه‌باره‌ت به‌ڕێژه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم، وته‌بێژی حكومه‌ت رونیكرده‌وه، "ئه‌وه‌ی كه په‌یوه‌سته به نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان جگه له نه‌وتی كه‌ركوك، مانگانه 400 تا 410 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به نرخی دیلۆیت ده‌فرۆشرێته بازاڕه‌كانی جیهان".
له‌باره‌ی بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا و ئۆمیكرۆن، جوتیار باسی له‌وه‌كرد، "ئێمه چاوه‌ڕێی راپۆرتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم ده‌كه‌ین، وه‌ك لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆناش، رێككار و بڕیاری پێویست له‌وباره‌یه‌وه ده‌گرینه به‌ر چونكه ته‌ندروستی هاوڵاتیان بۆ حكومه‌ت جێگه‌ی گرنگی تایبه‌تییه".
جوتیار عادل باسی له‌وه‌ش كرد، له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌ته‌كان ده‌ستكراوه به ئاماده‌كردنی بودجه‌ی 2022، ئه‌وه‌ی له ده‌سه‌ڵات و ئیمكانییه‌تی حكومه‌ت هه‌بێت درێغی ناكه‌ین له دانه‌وه‌ی پاشه‌كه‌وتی موچه، ده‌بێت هاوسه‌نگییه‌ك هه‌بێت، ده‌بێت خۆمان له‌گه‌ڵ داهات بگونجێنین.