خه‌ندان-
ته‌ڤگه‌ری شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوی گه‌لان "هه‌به‌ده‌هه"، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه به‌رپرسیارێتیی ته‌قاندنه‌وه‌ی بۆریه نه‌وتیه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان- توركیای له‌ئه‌ستۆ گرت كه به بۆری نه‌وتی "مه‌ڕه‌ش" ده‌ناسرێت.
ته‌ڤگه‌ری شۆڕشگێڕی یه‌كگرتوی گه‌لان-هه‌به‌ده‌هه، له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاوكرده‌وه، "ڕۆژی 18ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2021، هێزه‌كانی ئێمه بۆری نه‌وتی مه‌ڕه‌ش/پازارجخیان، به ته‌كنیكێكی تایبه‌ت ته‌قانده‌وه و دواتر هێزه‌كانمان به سه‌لامه‌تیی گه‌ڕانه‌وه بۆ باره‌گاكانیان".
ئه‌و چالاكییه‌ش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گه‌له بندهستهكهمان، توێژی كرێكار، به‌رخۆدێرانی زیندان، شه‌هیدكردنی ده‌یان شۆڕشگێڕ له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه بوه
له ڕاگهیهندراوهكهدا هاتوه، "هێزه‌كانمان له هه‌مو شوێنێك خۆیان ڕێكده‌خه‌ن و ئه‌و چالاكییه‌ش بۆ تۆڵه‌كردنه‌وه‌ی گه‌له بندهستهكهمان، توێژی كرێكار، به‌رخۆدێرانی زیندان، شه‌هیدكردنی ده‌یان شۆڕشگێڕ له‌لایه‌ن فاشیسته‌كانه‌وه بوه".
لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ين و تۆڵه‌یان لێدهكهينهوه
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "له‌به‌رامبه‌ر ته‌واوی ئه‌و كۆمه‌ڵكوژییانه‌ی، ئاكه‌په/مه‌هه‌په به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هێناویانه، لێپرسینه‌وه ده‌كه‌ين و تۆڵه‌یان لێدهكهينهوه".
به‌یانی ئه‌مڕۆش كۆمپانیای بۆتاش رایگه‌یاند، شه‌وی رابردو به‌هۆكارێكی نادیار بۆری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان له‌پارێزگای كاهرهمانمارسی توركیا ته‌قیوه‌ته‌وه، به‌وهۆیه‌ش هه‌نارده‌كردنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌نده‌ری جه‌یهان راگیراوه.
کۆمپانیای بۆتاش لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشکردوە، گڕگرتنی بۆڕی گواستنەوەی نەوتی عێراق و هەرێمی کوردستان لەپارێزگای مەڕاش بەهۆی تەقینەوە بوە، بەوهۆیەش هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان راگیرا.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، دوای کۆنتڕۆڵکردنی روداوەکە و گەیشتنی تیمەکانی ئاگر کوژێنەوە لەسەرەتای کەوتنەوەی ئاگرەکە، پرۆسەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان بۆ بەندەری جەیهان دەستپێدەکاتەوە.