هەواڵی ئەمڕۆ

بەڤیدیۆ؛ سەدان هاوڵاتی، رۆژئاڤا بەرەو هەرێمی کوردستان جێدەهێڵن

11:29 - 19/01/2022

137234جار خوێندراوەتەوە

خەندان-
دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا یەک رۆژ مۆڵەت بداتە ئەو هاوڵاتیانەی رۆژئاڤای کوردستان کە خاوەن مۆڵەتی مانەوەن  تا بگەڕێنەوە هەرێم، سەدان هاوڵاتی رۆژئاڤای کوردستانیان بەرەو دهۆک جێهێشت.

حکومەتی هەرێم یەک رۆژ مۆڵەتی گەڕانەوەی لەرێگەی دروازەی سێمالکاوە پێدابون
کەناڵی روسیا تودەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەشکردوە، سەدان هاوڵاتی رۆژئاڤای کوردستان کە هەڵگری مۆڵەتی مانەوەی هەرێمی کوردستانن یان هەڵگری رەگەزنامەی وڵاتانی بیانین، بەرەوی هەرێمی کوردستان گەڕاونەتەوە دوای ئەوەی حکومەتی هەرێم یەک رۆژ مۆڵەتی گەڕانەوەی لەرێگەی دروازەی سێمالکاوە پێداون.
 تاکە دەروازەی رۆژئاڤای کوردستانە بەڕوی دەرەوەدا
دروازەی سێمالکا ماوەی زیاتر لە مانگێکە داخراوە کە تاکە دەروازەی رۆژئاڤای کوردستانە بەڕوی دەرەوەدا، کە لەو رێگەیەوە هاوڵاتیانی رۆژئاڤا دەتوانن هاتوچۆی دەرەوەی وڵات بکەن و تاکە دەوازەی ئاڵوگۆڕی بازگانییشە.
کار دەکەن بۆ ئەوەی دەروازەی سێمالکا بکرێتەوە

4ی ئەم مانگەش نێردەی ئەمریکا لە رۆژئاڤای کوردستان رایگەیاند، کار دەکەن بۆ ئەوەی دەروازەی سێمالکا لەنێوان هەرێمی کوردستان و رۆژئاڤا جارێکی دیکە بەڕوی هاتوچۆ و جوڵەی بازرگانیدا بکرێتەوە و  پشتیوانیش لە سەقامگیری و پەرەپێدانی ئابوری ناوچەکە دەکەن.

له‌ 16ی مانگی رابردوەوە ده‌روازه‌كه‌ داخراوه‌

پێشوتر به‌رپرسی خاڵی سنوریی پێشابور-سێمالکا رایگەیاندبو، "به‌ هۆی هێرشی په‌كه‌كه‌ بۆ سه‌ر ده‌روازه‌ی پێشابور له‌ 16ی مانگی رابردوەوە ده‌روازه‌كه‌ داخراوه‌ و ئه‌مه‌ش گرفتی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ دروست كردوه‌، كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ رویان له‌ رۆژئاڤا كردوە".