سەرۆکی حکومەتی ھەرێم فەرمانی بەقەزابونی بۆ سێ ناحیە دەرکرد

07:37 - 18/01/2022

104709جار خوێندراوەتەوە

ناحیەی عەنکاوە

خەندان-
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان فەرمانی بەقەزابونی بۆ ناحیەکانی عەنکاوە و پیرمام لەسنوری پارێزگای هەولێر و  ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی دەرکرد و بڕیارەکەش بەشێوەیەکی فەرمی چوە بواری جێبەجێكردنەوە.

عەنکاوە، پیرمام و بازیان بون بە قەزا
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردە، "دوا بەدوای فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە رۆژی 23ی کانونی یەکەمی 2021 بۆ بە قەزابونی ھەردو ناحیەی عەنکاوە و پیرمام لە پارێزگای ھەولێر و ناحیەی بازیان لە پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ئەو فەرمانە بەشێوەیەکی فەرمی چوە بواری جێبەجێ كردنەوە".
بڕیارەکە لەپێناوی کارئاسانییە بۆ کاروباری هاوڵاتیان
ئەوەش هاتوە، "بڕیارەکە لە چوارچێوەی بایەخدانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بوە بۆ کارئاسانی کاروباری هاوڵاتیانی و شۆڕکردنەوەی دەسەڵاتەکان لە هەرێمی کوردستان".