خه‌ندان-
ڤینا كۆستانتین گاڤریلۆڤ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی نێردراوی روسیا بۆ كیڤی پایتەختی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، كۆمپانیای مێتا هه‌ژماری تایبه‌تی لیژنهكهیانی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كاراكردوهتهوه و بڕیاری راگرتنه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندوه‌ته‌وه، پاش ئه‌وه‌ی سانسۆری خستبوه‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره به پاساوی بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاری دور له یاساكانی فه‌یسبوك.
ڤینا كۆستانتین گاڤریلۆڤ رایگه‌یاندوه، هه‌ژماری تایبه‌ت به لیژنه‌ی نێرده‌ری روسیا بۆ كیڤ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ژماری تایبه‌تی ئه‌و لیژنه‌یه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك له‌لایه‌ن كۆمپانیای مێتاوه كاراكراوه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ژماره‌ی فه‌رمی لیژنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن كۆمپانیای مێتاوه كارا كرایه‌وه
ڤینا كۆستانتین گاڤریلۆڤ وتیشی، "ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هه‌ژماره‌ی فه‌رمی لیژنه‌كه‌مان له‌لایه‌ن كۆمپانیای مێتاوه كارا كرایه‌وه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی تایبه‌تمان كردوه به بڵاوكردنه‌وه‌ی كار و چالاكییه‌كانی لیژنه‌كه‌مان، به‌ڵام به پاساوی ئه‌وه‌ی كه بابه‌تی دژی به یاساكانی ئه‌و كۆمپانیایه‌ی تێدا بڵاوكراوه‌ته‌وه، هه‌ژماره‌كه‌مان راگیرابو".
ده‌سته‌كه‌یان نامه‌یه‌كی راسته‌وخۆیان ئاراسته‌ی كۆمپانیای مێتا كردوه
له‌لای خۆشییه‌وه، ده‌سته‌ی رۆسكۆمنادرۆز رێكخه‌ری سیستمی په‌یوه‌ندییه‌كانی روسیا رایگه‌یاند، ده‌سته‌كه‌یان نامه‌یه‌كی راسته‌وخۆیان ئاراسته‌ی كۆمپانیای مێتا كردوه و باسی لهوهكردوه، به شێوه‌یه‌كی خێرا هه‌ژماری تایبه‌تی لیژنه‌ی نێرده‌ری روسی بۆ كیڤ ده‌رباره‌ی گفتوگۆكانیان بۆ دانانی سنورێك له‌به‌رده‌م به‌كارهێنانی و دروستكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی چلاك بكه‌نه‌وه.
ئه‌و ده‌سته‌یه ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، سانسۆركردنی هه‌ژمارێكی تایبه‌ت به لیژنه‌یه‌كی حكومی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ باسكردنی پرسێكی تایبه‌ت، پێشێلكردنی مافی ئازادی و گواستنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانه چونكه هیچ هۆیه‌ك نه‌بوه تا كۆمپانیای مێتا سانسۆر له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ژماره دابنێت.