خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق رایگه‌یاند، سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌رانی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كان پابه‌ند ده‌كرێن به‌وه‌رگرتنی دو ژه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا، هه‌ركه‌سێكیش ڤاكسینی به‌كارنه‌هێنابێت، مامه‌ڵه‌كانی بۆ جێبه‌جێناكرێت.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی له به‌ش و فه‌رمانگه و بانك و ده‌سته‌كان راده‌سپێرن پابه‌ندی رێكاره‌كانی خۆپارێزی بن له ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌جۆرێك سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ران پابه‌ند بكه‌ن به‌وه‌رگرتنی دو ژه‌م ڤاكسینی كۆرۆنا.
پێویسته له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌دواداچون بۆئه‌و بابه‌ته بكه‌ن
وه‌زاره‌تی دارایی جه‌ختیشی كردوه‌ته‌وه كه پێویسته له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ره‌كان به‌دواداچون بۆئه‌و بابه‌ته بكه‌ن، تا بتوانرێت ژماره‌ی توشبوان كه‌مبكرێته‌وه و رێگا له‌زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا بگرن.
پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن بۆ جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان كارتی وه‌رگرتنی ڤاكسینیان پێ بێت
وه‌زاره‌تی دارایی عێراق جه‌ختیشی له‌سه‌ر پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه كردوه‌ته‌وه كه به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مامه‌ڵه‌كانیان سه‌ردانی فه‌رمانگه و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی ده‌كه‌ن، به‌جۆرێك كارتی ڤاكسینیان پێبێت، ئامانجی ئه‌م رێكاره‌ش پاراستنی سه‌لامه‌تی گشتی و رێگه‌گرتنه له زیاتر بڵاوبونه‌وه‌ی كۆرۆنا.