خه‌ندان-
له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌سه‌ر رێگای نێوان دوكان- سلێمانی له‌نزیك گوندی كۆتڵه، سێ كه‌س مردن و دو كه‌سی دیكه‌ش برینداربون كه چوار كه‌سیان ئه‌ندامی یه‌ك خێزانن.
رێپێدراوی هاتوچۆ رزگار محه‌مه‌د له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه كه هێڵكاری بۆ كردوه به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئۆتۆمبێلێكی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر كه دایك و باوك و دو كوڕ و دو كچی تێدابوه له سلێمانی بۆ دوكان هاتوه و له‌پێچه‌كانی كۆته‌ڵ به‌هۆی تیژڕه‌وی و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵه‌وه وه‌رگه‌ڕاوه و چوه‌ته سه‌ر سایدی به‌رامبه‌ر واته سایدی هاتن بۆ سلێمانی، یه‌كێك له سه‌رنشینه‌كان په‌ڕیوه له‌جامی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه و به‌سه‌ختی برینداربوه.
له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر به‌خێراییه‌كی زۆر له دوكانه‌وه بۆ سلێمانی هاتوه و به‌هه‌مانشێوه له‌پێچه‌كانی كۆته‌ڵ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه
وتیشی، "پاش ئه‌و روداوه ئۆتۆمبێلێك لهنزیكیانهوه وه‌ستاوه به‌مه‌به‌ستی به‌هاناوه‌چونیان ویستویه‌تی یارمه‌تیان بدات، هه‌ر له‌و كاته‌دا ئۆتۆمبێلێكی دیكه‌ی جۆری تۆیۆتا لاندكرۆزه‌ر به‌خێراییه‌كی زۆر له دوكانه‌وه بۆ سلێمانی هاتوه و به‌هه‌مانشێوه له‌پێچه‌كانی كۆته‌ڵ كۆنتڕۆڵی له‌ده‌ستداوه و خۆی كردوه به‌ناو ڕوداوه‌كه‌دا، له‌ئه‌نجامیشدا دایك و باوكه‌كه و ئه‌و كه‌سه‌شی بۆ به‌هاناوه‌چونیان هاتوه مردون، له‌گه‌ڵ كوڕێكی دیكه‌ش كه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه بوه".
هه‌ردو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی كراون و دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له‌برینداره‌كان سه‌خته
باسی له‌وه‌شكرد، له‌ئێستادا هه‌ردو برینداره‌كه ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی شار له سلێمانی كراون و دۆخی ته‌ندروستی یه‌كێك له‌برینداره‌كان سه‌خته، شۆفێری ئۆتۆمبێلی جۆری لاندكرۆزهری دوه‌میش به‌هۆی په‌شۆكاویه‌وه له‌شوێنی روداوه‌كه رۆیشتوه و پاشان له‌گه‌ڕه‌كی راپه‌ڕین خۆی راده‌ستی پۆلیس كردوه.
سه‌باره‌ت به‌هۆكاری روداوه‌كه‌ش، رێپێدراوی هاتوچۆ رزگار محه‌مه‌د ئاشكرایكرد، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه بۆ پابه‌ندنه‌بونی شۆفێر به‌ره‌وشی رێگاوبان و خێرالێخوڕین ده‌گه‌ڕێته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه.