خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی سوره له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه كار بۆ پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی بكات و پێویسته كۆریای باكوریش چالاكییه سه‌ربازییه‌كانی تایبه‌ت له‌ڕێگه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی موشه‌كیه‌وه رابگرێت، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه دروستكردوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندوه، پێویسته كۆریای باكور ئه‌و چالاكییه نایاساییانه‌ی رابگرێت كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتمانیی ناوچه‌كه دروستكردوه.
كۆریا باكور به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ داوای سازدانی كۆربونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردوه
له‌و باره‌یه‌شه‌وه و له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیدا سۆنگ كیم، نێرده‌ی ئه‌مریكا بۆ دۆسییه‌ی كۆریای باكور له‌گه‌ڵ هاوشانه‌كانی له كۆریای باشور و ژاپۆن رایگه‌یاند، "كۆریا باكور به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ داوای سازدانی كۆربونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كردوه به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خته بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌و گفتوگۆیانه دابنرێت".
ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كار له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی بكات
وتیشی، "ئه‌مریكا سوره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه كار له‌سه‌ر پاراستنی هاوپه‌یمانه‌كانی بكات، بۆیه به شێوه‌یه‌كی گشتی داوای له كۆریای باكور كردوه كه ئه‌و چلاكییه سه‌ربازییانه‌ی بوه‌ستێنێت كه به تاقیكردنه‌وه‌ی موشه‌كه‌كانی ده‌ستی پێكردوه، چونكه زیان به هاوپه‌یمانه‌كانی له‌و ناوچه‌یه ده‌گه‌یه‌نێت".
ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆی كۆریای باكور بۆ ئامانجێكی دیاریكراوبوه له ده‌ریای رۆژهه‌ڵات
هه‌روه‌ها حكومه‌تی كۆریای باكور رایگه‌یاندوه، تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی دیكه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی ئه‌مڕۆشیان بۆ ئامانجێكی دیاریكراوبوه له ده‌ریای رۆژهه‌ڵات.
ته‌نها له‌م مانگه‌دا، ئه‌مه چواره‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سیستمی موشه‌كی كۆریای باكوره پاش ئه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه‌ی بۆ هه‌ردو موشه‌كی سوپه‌رسۆنیك و بالیستیكی په‌ره‌پێدراو به‌سه‌ركه‌وتوی ئه‌نجامدا، ئه‌وه‌ش بوه هۆی كاردانه‌وه‌ی وڵاته زلهێزه‌كان و به‌تایبه‌تی ئه‌مریكا.