خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه بڕیاریدا به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركوكی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان له‌پۆسته‌كه‌ی دوربخاته‌وه، هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رێكی نوێی بۆ پۆسته‌كه‌ی دیاریكرد.
وه‌زاره‌تی نه‌وت له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتییه‌كان له‌میانه‌ی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ساڵی 2022دا و تایبه‌ت به‌شكست و كێشه و گرفته‌كانی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركوكی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان و دروستبونی جیاوازی نرخی فرۆشتنی به‌رهه‌م و قه‌یرانی یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ئه‌و پارێزگایه، دوای وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی وه‌زیری نه‌وت بڕیاریدا گواستنه‌وه‌ی محه‌مه‌د فایه‌ق عارف، به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركوكی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان بۆ باره‌گای كۆمپانیای باڵا و ده‌سته‌ی ته‌كنیكی.
حسێن تاڵب عه‌بود راسپێردراوه بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركوكی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیاردراوه به‌ڕاسپاردنی حسێن تاڵب عه‌بود به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان بۆ پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری لقی كه‌ركوكی دابه‌شكردنی به‌رهه‌مه نه‌وتیه‌كان، هه‌روه‌ها پێویستیشه له‌سه‌ری له‌ماوه‌ی مانگێكدا راپۆرتێك له‌باره‌ی كێشه و گرفته‌كان و پێشكه‌شكردنی پێشنیار و چاره‌سه‌ره‌كان بخاته‌ڕو.