خه‌ندان-
سه‌رۆك به‌رهه‌م سه‌رۆك كۆماری عێراق لهپهیامێكدا به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی یارانی قه‌وڵتاس-ی كاكه‌ییه‌كان رایگه‌یاند، كاكه‌ییه‌كان به‌شێكی ره‌سه‌ن و گرنگی پێكھاته‌كانی عێراقن و رۆڵ و خه‌باتیان دیار و به‌رچاوه وه‌ك ھه‌مو پێكھاته‌كانی دیكه.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
پەیامی سەرۆک بەرھەم بەبۆنەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس-ی کاکەییەکان
گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی لە خوشک و برا کاکەییەکان دەکەم بەبۆنەی ھاتنەوەی جەژنی سێ شەوەی یارانی قەوڵتاس، ھیوادارم ھەمیشە شاد و بەختەوەر و سەرفراز بن.
کاکەییەکان بەشێکی رەسەن و گرنگی پێکھاتەکانی عێراقن و رۆڵ و خەباتیان دیار و بەرچاوە وەک ھەموو پێکھاتەکانی دیکە.
ئومێد دەکەم ئەم بۆنەیە بکەینە دەرفەتێک بۆ قووڵکردنەوەی یەکتر قبوڵکردن و پێکەوەژیان و یەکخستنی یەکڕیزی و سازان بە ئاڕاستەی ھێنانەئاراوەی دادپەروەری و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلی عێراق.
بەرھەم ساڵح
سەرۆک کۆماری عێراق