خه‌ندان-
له‌ئه‌نجامی روداوێكی هاتوچۆ له‌سه‌ر رێگای نێوان دوكان- سلێمانی، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه، دو كه‌س مردن و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداربو.
سامان نادر به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌نته‌ری فریاكه‌وتنی خێرای سلێمانی 122 به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه له‌ڕوداوێكی هاتوچۆدا لەجۆری وه‌رگه‌ڕان دو كه‌س مردن و كه‌سێكی دیكه‌ش برینداره كه برینه‌كه‌ی سه‌خته.
تیمه‌كانمان له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه قوربانیه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون گواستوه‌ته‌وه
وتیشی، "له‌ئێستادا تیمه‌كانمان له‌شوێنی روداوه‌كه‌وه قوربانیه‌كانیان بۆ نه‌خۆشخانه‌ی پیره‌مه‌گرون گواستوه‌ته‌وه و پاش رێكاره یاساییه‌كان بۆ سلێمانی ده‌گوازرێنه‌وه
روداوه‌كه له‌ڕێگای سه‌ره‌كی دوكان - سلێمانی له نزیك پرۆژه‌ی ئاوی كۆته‌ڵ رویداوه
به‌گوێره‌ی زانیاریه‌كانی خه‌ندان، روداوه‌كه له‌ڕێگای سه‌ره‌كی دوكان - سلێمانی له نزیك پرۆژه‌ی ئاوی كۆته‌ڵ رویداوه و به‌وته‌ی به‌رپرسانی هاتوچۆش، هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه تیژڕه‌وی و له‌ده‌ستدانی كۆنتڕۆڵ بوه، له‌ئێستاشدا تیمه‌كانی هاتوچۆ سه‌رقاڵی هێڵكارین بۆ روداوه‌كه.