خه‌ندان-
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا رایگه‌یاند، كاكه‌ییه‌كان كه پێكھاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و گرنگی گه‌له‌كه‌مانن، یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ھه‌میشه پارێزه‌ر و پشتیوانی به‌دیھێنانی مافه‌كانیان ده‌بێت و پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندی ئاینیی كاكه‌یی و ئاینزاكان و پێكھاته‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات
بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی لهپهیامێكدا بڵاویكرده‌وه، "كاكه‌ییه‌كان كه پێكھاته‌یه‌كی ره‌سه‌ن و گرنگی گه‌له‌كه‌مانن، له مێژوی دێرین و نوێشدا ھه‌میشه له ریزی پێشه‌وه‌ی خه‌بات بون و رۆڵی جوامێرانه‌یان له پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی و كۆمه‌ڵایه‌تی كورده‌واریدا به‌رز ده‌نرخێنین".
ئه‌مشه‌و خوشك و برایانی كاكه‌یی كه جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی (یارانی قه‌وڵتاس) به‌ڕێده‌كه‌ن
راشیگه‌یاندوه، "ئه‌مشه‌و خوشك و برایانی كاكه‌یی كه جه‌ژنی سێ شه‌وه‌ی (یارانی قه‌وڵتاس) به‌ڕێده‌كه‌ن، وێڕای گه‌رمترین پیرۆزباییمان به‌م بۆنه‌یه‌وه، ئومێده‌وارم له كه‌شێكی ئارام و خۆشی‌دا ئه‌م جه‌ژنه بكه‌نه‌وه و ئه‌مشه‌و ببێته مایه‌ی ته‌بایی و قوڵكردنه‌وه‌ی برایه‌تی و خۆشه‌ویستی زیاتر له‌ناو گه‌له‌كه‌ماندا".
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ھه‌میشه پارێزه‌ر و پشتیوانی به‌دیھێنانی مافه‌كانتان ده‌بێت
هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان وه‌ك ھه‌میشه پارێزه‌ر و پشتیوانی به‌دیھێنانی مافه‌كانتان ده‌بێت و پارێزگاری له تایبه‌تمه‌ندی ئاینیی كاكه‌یی و ئاینزاكان و پێكھاته‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌مان ده‌كات، كه به سه‌دان ساڵه له‌م كوردستانه‌دا پێكه‌وه ده‌ژین و لێبورده له‌به‌رامبه‌ر جیاوازییه‌كان به ئاشتییانه و برایانه ژیان به‌ڕێده‌كه‌ن".