خه‌ندان-
هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی رایگه‌یاند، رۆژانی 18 و 19ی ئه‌م مانگه (سێشه‌ممه و چوارشه‌ممه) پشوی فه‌رمیه.
له نوسراوێكدا كه واژۆی هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر، پارێزگاری سلێمانی له‌سه‌ره، تیایدا هاتوه، پاڵپشت بەو دەسەڵاتەی پێماندراوە بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر و سەختی کەشوهەوا و نزمبونەوەی پلەکانی گەرما بۆ ژێر سفر و دروستبونی ئاستەنگی هاتوچۆ بۆ هاوڵاتیان، دوا بە دوای ڕاوێژ و راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی و سەرۆکایەتی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و فەرمانگانە پەیوەندیدارەکان بڕیارماندا بە.
یه‌كه‌م: ڕاگرتنی دەوامی فەرمی لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا لە رۆژانی 18و 19ی کانونی دوەمی 2022دا
دوه‌م: ئەم بڕیارە ئەو فەرمانگەو کارمەندانە ناگرێتەوە کە لە ئەرکی خزمەتگوزاریە گشتی و خێراکان و ئێشگریدان.
