خەندان-
بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی، نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە شاندێکی هاوپەیمانی فەتح بەسەرۆکایەتی هادی عامری گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
هادی عامری گەیشتە هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوشەممە هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح بە سەردانێک گەیشتە هەولێر و لەگەڵ مەسعود بارزانی، سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان کۆدەبێتەوە.
شێوازی هاوپەیمانییەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت
بەگوێرەی زانیارییەکان لەکۆبونەوەکەدا پرسی پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و شێوازی هاوپەیمانییەکان بۆ پێکهێنانی گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمان تاوتوێ دەکرێت.
عامری و سەدر لەنەجەف کۆبونەوە
شەوی 15ی ئەم مانگەش هادی عامری، سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح و یەکێک لە سەرکردە دیارەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ناوچەی حەنانەی نەجەف لەگەڵ موقتەدا سەدر, رێبەری رەوتی سەدر کۆبوەوە.