خه‌ندان-
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، نێچیرڤان بارزانى و وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا كۆبونه‌وه و هاوڕابون كه ده‌بێت ڕێگرى له بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانى بۆ مه‌رامى سیاسى بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تایبه‌تى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، پێویسته
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له گاربریێلیوس لاندسبێرگیس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا و شاندێكى یاوه‌رى كرد، له كۆبونه‌وه‌یه‌كدا بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى عێراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ لیتوانیا، پرۆسه‌ى سیاسى و دۆخى عیراق به‌گشتى، به‌رده‌وامیى هه‌ڕه‌شه‌ى داعش و به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى، دۆخى ئاواره و په‌نابه‌ران له هه‌رێمى كوردستان و پرسى كۆچ و كۆچبه‌ران له كه‌مپه‌كانى ئه‌وروپا، تاوتوێ كران.
وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سوپاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هاریكارى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كۆچبه‌راندا
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى لیتوانیا سوپاسى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ هه‌نگاوه‌كان و هاریكارى له چاره‌سه‌ركردنى پرسى كۆچبه‌راندا و هیواى خواست ئه‌و هاوكارییه‌ى له‌سه‌ر ئه‌م پرسه هاته ئاراوه وه‌ك ده‌رفه‌تێك بۆ هاریكاریى هاوبه‌ش و بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانى لیتوانیا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان فراون بكرێت، به‌تایبه‌تى له بواره‌كانى مه‌شقى پیشه‌یى، په‌روه‌رده، بورسى خوێندن و چه‌ندین بوارى دیكه‌دا.
هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته به‌شێك لە دروستكردنى كێشه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا
لاى خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانى، سوپاسى لیتوانیاى كرد كه به‌شێكه له هاوپه‌یمانیى نێوده‌وڵه‌تیى دژى داعش و یارمه‌تیى عێراق و هه‌رێمى كوردستانى داوه، له‌باره‌ى پرسى كۆچیشهوه دوپاتى كرده‌وه كه "هه‌رێمى كوردستان هه‌رگیز نابێته به‌شێك بۆ دروستكردنى كێشه بۆ وڵاتانى ئه‌وروپا".

ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕو، هه‌ردولا هاوڕا بون كه "ده‌بێت ڕێگرى له بازرگانیكردن به مرۆڤ و به‌كارهێنانى بۆ مه‌رامى سیاسى بكرێت، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هاریكاریى هاوبه‌شى وڵاتان به‌تایبه‌تى عیراق و هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى یه‌كێتیى ئه‌وروپا، پێویسته".