خه‌ندان-
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌ش سارد ده‌بێت و له پارێزگاكانی سلێمانی، دهۆك و هه‌ڵه‌بجه نمه‌بارانی كه‌م له هه‌ندێك ناوچه به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر ده‌بارێت، له ئێواره‌دا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور و له شه‌ودا بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، له هه‌ولێریش ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان.
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه كه‌ش سارد ده‌بێت و له پارێزگای هه‌ولێر ئه‌گه‌ری به‌فربارین هه‌یه له‌سه‌ر ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان، له دواینیوهڕۆو ئێواره‌دا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور و ساماڵ ده‌گۆڕێت و خێرایی با له‌نێوان 5 بۆ 10 پله‌دا ده‌بێت.
له پارێزگای سلێمانی و دهۆك كه‌ش سارد ه به‌فربارین ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌م له هه‌ندێك ناوچه به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، له پارێزگای سلێمانی و دهۆك كه‌ش سارد ه به‌فربارین ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌م له هه‌ندێك ناوچه به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر، له ئێواره‌دا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور و له شه‌ودا بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له سلێمانی 2 پله و نزمترین پله‌ی گه‌رماش 1- ده‌بێت، له دهۆكیش به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 4 پله و به‌رزترین 1 پله ده‌بێت.
له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ كه‌ش سارد‌و به‌فربارین ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌م له هه‌ندێك ناوچه به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر
به‌پێی کەشناسی، له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ئه‌مڕۆ كه‌ش سارد‌و به‌فربارین ده‌بێت له‌گه‌ڵ نمه‌بارانی كه‌م له هه‌ندێك ناوچه به تێكه‌ڵی له‌گه‌ڵ به‌فر، له ئێواره‌دا ئاسمان بۆ نیمچه هه‌ور و له شه‌ودا بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت، له كه‌ركوكیش كه‌ش سارد‌و نیمچه هه‌ور ده‌بێت و له شه‌ودا ئاسمان بۆ ساماڵ ده‌گۆڕێت.
سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان كه‌ش سارد‌و ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی شه‌خته
کەشناسی باسی له‌وه‌شكردوه، سبه‌ی سێشه‌ممه ئاسمان كه‌ش سارد‌و ساماڵ ده‌بێت له‌گه‌ڵ دروستبونی شه‌خته له سه‌رجه‌م پارێزگاكانی هه‌ولێر، دهۆك، سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه و كه‌ركوك.