خه‌ندان-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كه‌ش سارد و باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان، سبه‌ینێش ئه‌گه‌ری به‌فربارین به تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ باران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا له پارێزگای سلێمانی.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه كه‌ش سارد و باراناوی ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌فربارین له‌سه‌ر زۆربه‌ی ناوچه شاخاویه‌كان، پله‌كانی گه‌رما رو له نزمبونه‌وه ده‌كه‌ن له ناوچه شاخاویه‌كان بۆ سفر یان ژێر سفر داده‌به‌زن.
ئه‌گه‌ری به‌فربارین به تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ باران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا له پارێزگای سلێمانی
به‌پێی كه‌شناسی، سبه‌ینێش كه‌ش سارد و باران و به‌فربارین ده‌بێت، ئه‌گه‌ری به‌فربارین به تێكه‌ڵ له‌گه‌ڵ باران له سه‌نته‌ری پارێزگاكان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كاته‌كانی به‌یانی زودا له پارێزگای سلێمانی، له ته‌واوی ناوچه شاخاویه به‌رزه‌كان به‌فر ده‌بارێت، له ئێواره‌دا كاریگه‌ری بارانبارین كۆتایی دێت.
