خه‌ندان-
ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر رایگه‌یاند، لقى هه‌ولێری رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى، پڕۆژەیەکیان هەیە هاوکاری دارایی پێشکەش بە چەند پڕۆژەیەکی بچووکی گەنجان دەکەن و تا 30 هه‌زار دۆلار ده‌ده‌نه گه‌نجان.
ژوری بازرگانی و پیشەسازیی هەولێر له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، لقى هه‌ولێری رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى پڕۆژەیەکیان هەیە هاوکاری دارایی پێشکەش بە چەند پڕۆژەیەکی بچووکی گەنجان دەکەن.
ژورى بازرگانییش ده‌توانێت پشتگیریى پڕۆژه‌ى ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ئه‌ندامن له ژور و تۆماركراون یان تۆمار نەکراون
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، پشتگیرى ته‌واوى ئه‌م به‌رنامه‌یەی ڕێکخراوەکە ده‌كه‌ن و ژورى بازرگانییش ده‌توانێت پشتگیریى پڕۆژه‌ى ئه‌و كه‌سانه بكه‌ن كه ئه‌ندامن له ژور و تۆماركراون یان تۆمار نەکراون.
ئێستا هەزار پڕۆژه‌مان له ته‌واوى عێراق هەیە، كه 120 پرۆژه‌یان له هه‌رێمى كوردستان
لقى هه‌ولێری رێكخراوى كۆچى نێوده‌وڵه‌تى باسی لهوهكردوه، "ئێستا هەزار پڕۆژه‌مان له ته‌واوى عێراق هەیە، كه 120 پرۆژه‌یان له هه‌رێمى كوردستانن، ئێمه پشتگیریى داراییان ده‌كه‌ین به پێدانى پێنج بۆ 30 هەزار دۆلارى ئه‌مریكى به گوێره‌ى قه‌باره و جۆرى پرۆژه‌كه وه‌ك هاوكارى و بێ وه‌رگرتنه‌وه پارەکە".
رێکخراوهكه ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، له‌و به‌رنامه‌یه‌ى ئێستایان هاوكاریى دارایى بێ وه‌رگرتنه‌وه، پێشكه‌ش به‌و كه‌سانه ده‌دەن، كه خاوه‌ن بیرۆكه یان پرۆژه‌ى بچوكى خۆیانن بۆ ئه‌وه‌ى په‌ره به پرۆژه‌كه‌یان بده‌ن و بتوانن چه‌ند كه‌سێكیش لاى خۆیان دابمه‌زرێنن و بیخه‌نه سه‌ر كار.