خه‌ندان-
كچێكی ته‌مه‌ن 27 ساڵانی ئه‌مریكی به‌ناوبانگ له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تیكتۆك، له په‌خشی راسته‌وخۆدا له نائاگاییدا و له‌بری خواردنی حه‌بی ئازارشكێنی ئیبۆپرۆفین، ئێرپۆدهكهی قوتده‌دات.
تۆری هه‌واڵی RachFeed ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكردوه‌ته‌وه، كارڵی بێمهر، كچه به‌كارهێنه‌ری تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی تیكیتۆك به هه‌ڵه و له‌په‌خشی راسته‌وخۆدا، كاتێك قسه‌ی بۆ بینه‌ره‌كانی ده‌كرد به نائاگایی له بری حه‌بی ئازارشكێنی ئیبۆپرۆفین، یه‌كێك له ئێرپۆدهكانی قوتدا و پاشان به كۆمێنت له‌لایه‌ن هه‌واداره‌كانییه‌وه ئاگاداركرایه‌وه.
بریاره به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ئێرپۆدهكه ده‌ربهێندرێت
قوتدانی ئه‌و ئامێره‌ش له‌لایه‌ن ئه‌و كچه ته‌مه‌ن 27 ساڵانه‌وه شتێكی قورس و نامۆیه، به‌ڵام به‌هه‌ڵه ئه‌و كاره‌ی ئه‌نجامدا و پاشان سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كردوه و پشكنینی X-Ray بۆ ئه‌نجامداوه و ده‌ركه‌وتوه كه ئه‌و ئێرپۆده له گهدهیدایهتی و هیچ زیانێكی نه‌بوه، بڕیاره نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام بدرێت و ئێرپۆدهكه له‌گه‌ده‌یدا ده‌ربهێندرێته‌وه.
له‌و ساته‌دا حه‌بێكی ئیبۆپرۆفینم له ده‌ستی چه‌پ بو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم ئێرپۆدهكهم قوتدا
كارڵی بێمهر له‌باره‌ی ئه‌و روداوه‌ی كه بهسهریهاتوه رایگه‌یاند، "له جێگای نوستنهكهم له‌گه‌ڵ ههوادارهكانمان قسه‌م ده‌كرد یه‌كێك له ئێرپۆدهكهم له ده‌ستی چه‌پمدا بو، ئه‌وی دیكه‌شیان له ده‌ستی راستم، له‌و ساته‌دا حه‌بێكی ئیبۆپرۆفینم له ده‌ستی چه‌پ بو، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگاداربم ئێرپۆدهكهم قوتدا، دوای زانیم حه‌به‌كه نه‌بوه و ئێرپۆدهكهم بوه، ده‌شبێت نه‌شته‌رگه‌ری ئه‌نجامبده‌م تا له گه‌ده‌م ده‌ریبهێنم".