خەندان-
د.سامان بەرزنجی، وەزیری تەندروستی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە پێنج توشبوی ئۆمیکرۆن لە هەرێمی کوردستان تۆمارکران کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن لەدهۆک و یەکێکیان لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و، چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەشی توش کردوە.
دەرکەوت پێنج کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنان کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە
دکتۆر سامان بەرزنجی لەلێدوانێکدا بە رۆژنامەنوسانی راگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە (6ی کانونی دوەمی 2022) دوای چەند رۆژێک لەپشکنین بۆ چەند گومانلێکراوێک، دەرکەوت پێنج کەسیان هەڵگری ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنان کە بە ئۆمیکرۆن ناسراوە.
یەکێکیان لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە و چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەشی توش کردوە
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو پێنج توشبوەی ئۆمیکرۆن ئەندامی یەک خێزانن، یەکێکیان لەدەرەوەی وڵات گەڕاوەتەوە بۆ دهۆک و چوار ئەندامی دیکەی خێزانەکەشی توش کردوە.
چهند كهسێكی گومانلێكراوی ئۆمیكرۆن له ههولێر له تاقیگهن و پشكنیان بۆ دهكرێت
22ی مانگی رابردوش وهزارهتی تهندروستی حكومهتی ههرێمی كوردستان راگهیاند، له ئێستادا چهند كهسێكی گومانلێكراوی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن له ههولێر له تاقیگهن و پشكنیان بۆ دهكرێت.