خه‌ندان-
سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی (كانونی یه‌كه‌م/12)ی 2021 كراوه و له‌م هه‌فته‌یه‌شدا موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دیكه دابه‌شده‌كرێت.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له یه‌كێك له‌گه‌نجینه‌كانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی پشوی بانكه‌كانه، ده‌ست به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كراوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌مو 25ی مانگێكیش موچه دابه‌شكراوه و له‌ئێستادا پرۆسه‌كه دواكه‌وتوه، بڕیاره له‌م هه‌فته‌یه‌دا موچه‌ی ژماره‌یه‌ك وه‌زاره‌تی دیكه دابه‌شبكرێت.
له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی 2021 ده‌هێندرێت
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه باسی له‌وه‌شكرد، له‌ماوه‌ی دو هه‌فته‌دا كۆتایی به‌دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 12ی 2021 ده‌هێندرێت و موچه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و داموده‌زگاكان دابه‌شده‌كرێت.
رۆژی یه‌كشه‌ممه ئەو بانکانەی تایبەتن به موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن
پێشتر، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاندبو، سەرەڕای ئەوەی هەمو ساڵێک 2ی 1 پشوی فەرمی بانکەکانە بەمەبەستی پاکتاوکردنی ژمێریاری ساڵی رابردو، بەڵام رۆژی یه‌كشه‌ممه ئەو بانکانەی تایبەتن به موچەی وەزارەتی تەندروستی کراوە دەبن.
حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان 25ی هه‌مو مانگێك دابه‌شكردنی موچه‌ی ده‌ستپێده‌كرد، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی پشوه‌كانی سه‌ری ساڵه‌وه دابەشکردنی موچەی مانگی 12ی ساڵی 2021 بۆ ئه‌مڕۆ 2ی (كانونی دوه‌م/1)ی 2022 دواكه‌وت.