خەندان-
لایه‌نه سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بە قسەی خۆیان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له‌واده‌ی دیاریكراوی خۆیدا كه مانگی (ئه‌یلول/9)ی ساڵی داهاتوه، جگه له پارتی دیموكراتی كوردستان لایه‌نه‌كانی دیكه داوای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ن و یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانیش، داوا ده‌كات، سازانی نیشتمانیی له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكرێت.
پارتی دیموكراتی كوردستان كه خاوه‌نی زۆرترین كورسی په‌رله‌مانه و 45 په‌رله‌مانتاری هه‌یه، پێیوایه، ئه‌وه‌ی پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه یاسای كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسیه كه واده‌كه‌ی كۆتاییهاتوه و ژماره‌ی كۆمسیاره‌كانیشی كه‌مبوه‌ته‌وه، له‌وباره‌یه‌شه‌وه، رێبوار بابكه‌یی، ئه‌ندامی فراكسیۆنی پارتی به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمه سیاسه‌تی حزبه‌كه‌مان رونه كه له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستانداین و نامانه‌وێت دوابكه‌وێت".
پارتی: یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی هه‌یه یاسای كۆمسیۆنه
سه‌باره‌ت به‌هه‌ردو یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێم، رێبوار بابكه‌یی وتی، "یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان كێشه‌ی نییه، ئه‌وه‌ی كه كێشه‌ی هه‌یه یاسای كۆمسیۆنه و ده‌بێت هه‌مواربكرێته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ماوه یاساییه‌كه‌ی به‌سه‌رچوه، كۆمسیارێك مردوه، كۆمسیارێكی دیكه‌ش ئه‌ركه‌كه‌ی گواستراوه‌ته‌وه بۆ شوێنێكی دیكه، هه‌م نه‌قس هه‌یه له‌ژماره‌ی كۆمسیاران و هه‌میش یاساكه‌ی به‌سه‌رچوه، بۆیه به‌ر له‌هه‌ڵبژاردن پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه".
یه‌كێتی: له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنین له‌واده‌ی خۆیدا و پێویسته یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانیش هه‌مواربكرێته‌وه
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه دوه‌م گه‌وره‌ترین لایه‌نی په‌رله‌مانی كوردستانه و خاوه‌نی 21 كورسیه و پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ئەو بەڕێوەی دەبات، جه‌خت له‌سه‌ر سازانی نیشتمانیی بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كاته‌وه
زیاد جه‌بار، سه‌رۆكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردنداین له‌واده‌ی خۆیدا، له‌كۆبونه‌وه‌كانیش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كان یه‌كه‌م لایه‌ن بوین كه وتومانه له‌گه‌ڵ به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌كه‌ین له‌واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مان یاسای ساڵی 1992 و ئێستا پێویست به‌وه‌ده‌كات كه هه‌مواربكرێته‌وه و به‌پێی ئه‌م قۆناغه مێژوییه بگونجێندرێت".
هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی نیشتمانیه و پێویسته سازانی نیشتمانی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ربێت
سه‌باره‌ت به‌مه‌رجی سه‌ره‌كی یه‌كێتی، زیاد جه‌بار ده‌ڵێت، "هه‌مومان ئه‌وه‌مان وتوه، هه‌ڵبژاردن بابه‌تێكی نیشتمانیه و پێویسته سازانی نیشتمانی هه‌مو لایه‌نه سیاسییه‌كانی له‌سه‌ربێت و به‌خواستی ته‌نها لایه‌نێكی سیاسی نابێت، بۆیه پێویسته سازان بكرێت و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه و به‌پێی قۆناغه‌كه بگونجێندرێت، یاسای كۆمسیۆنیش به‌هه‌مانشێوه پێویستی به‌هه‌مواركردنه‌وه هه‌یه".
گۆڕان: به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا، یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شێكی زۆری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له‌گه‌ڵیدان
هه‌رچی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانه كه خاوه‌نی 12 كورسی په‌رله‌مانیه و بەپێی دوایین هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق، پێناچێت دۆخی پێگەی جەماوەی لە ئاستێکی باش‌دا بێت، به‌هه‌مانشێوه‌ی یه‌كێتی داواده‌كات، یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی هه‌رێم هه‌مواربكرێته‌وه و رێگریش بكرێت له‌ئه‌نجامدانی ساخته‌كاری.
جه‌لال محه‌مه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی گۆڕان له په‌رله‌مانی كوردستان به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا، یه‌كێكه له‌بنه‌ماكانی پرۆسه‌ی سیاسی و به‌شێكی زۆری هێز و لایه‌نه سیاسیه‌كانیش له‌گه‌ڵیدان، به‌ڵام هه‌ڵبژاردنێك تێیدا ده‌سته‌به‌ری ئه‌وه بكرێت كه كه‌مترین ساخته‌كاری تێدا ئه‌نجامبدرێت، یاخود هه‌ڵبژاردنێك بێت به‌پێی خواستی لایه‌نه سیاسییه‌كان و كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان بێت".
ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌شت بازنه‌ش نه‌بێت، بكرێته چوار بازنه
له‌باره‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و كۆمسیۆنیش، جه‌لال نوری وتی، "ئێمه له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین لانیكه‌م، هاوشێوه‌ی عێراق بێت و ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌شت بازنه‌ش نه‌بێت، بكرێته چوار بازنه، بۆیه پێش هه‌مو شتێك ده‌بێت بیر له‌وه بكرێته‌وه كه یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان گۆڕانكاری تێدا بكرێت".
كۆمه‌ڵ: له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌داین كه هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت
كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كه حه‌وت كورسی له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌یه، داواده‌كات، هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن و له‌واده‌ی خۆشی‌دا پرۆسه‌كه ئه‌نجامبدرێت، له‌وباره‌یه‌شه‌وه هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی ئه‌ندامی فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له په‌رله‌مانی كوردستان، به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "وه‌ك فراكسیۆن و وه‌ك حزبیش، له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین كه هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا به‌ڕێوه‌بچێت".
سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنیش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه
سه‌باره‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌ورامان گه‌چێنه‌یی وتی، "سه‌رنجه‌كانمان له‌سه‌ر یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمسیۆنیش ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان كردوه، به‌ڵام به‌گشتی له‌گه‌ڵ فره بازنه‌ییداین و ده‌مانه‌وێت هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن".
یه‌كگرتو: ئێمه له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2022 هه‌ڵبژاردن ئه‌نجامبدرێت
یه‌كگرتوی ئیسلامی كوردستانیش كه پێنج كورسی په‌رله‌مانی هه‌یه و وه‌ك لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆن له په‌رله‌مانی كوردستان خۆی ناساندوه، جه‌ختده‌كاته‌وه کە هه‌رێمی كوردستان بكرێت به‌چوار بازنه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه، شێركۆ جه‌وده‌ت سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌شی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ڵێت، "ئێمه له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین له‌مانگی (ئه‌یلول/9)ی 2022 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌نجامبدرێت، چونكه 6ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2018 سوێندخواردنی په‌رله‌مانتاران به‌ڕێوه‌چوه".
ده‌مانه‌وێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه و فره بازنه‌یی جێگیربكرێت
سه‌باره‌ت به‌یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان، شێركۆ جه‌وده‌ت به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمه ده‌مانه‌وێت یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌مواربكرێته‌وه و فره بازنه‌یی جێگیربكرێت له‌گه‌ڵ چه‌ند بابه‌تێكی دیكه‌ی گرنگ".
نه‌وه‌ی نوێ: كورسی كۆتا بۆ پێكهاته‌كان به‌پێی پارێزگاكان دیاری بكرێت و لیستی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت
نه‌وه‌ی نوێ كه به‌هه‌مانشێوه‌ی یه‌كگرتوی ئیسلامی لایه‌نێكی ئۆپۆزسیۆنه له په‌رله‌مانی كوردستان و ئێستا خاوه‌نی چوار كورسی په‌رله‌مانیه، سه‌ره‌ڕای هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن داواده‌كات، كورسی كۆتا بۆ پێكهاته‌كان به‌پێی پارێزگاكان دیاری بكرێت و لیستی سه‌ربه‌خۆیان هه‌بێت.
له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت به‌بێ دواكه‌وتن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شداین هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه
له‌وباره‌یه‌شه‌وه، هیمداد شایه‌نی وته‌بێژی نه‌وه‌ی نوێ به خه‌ندان-ی راگه‌یاند، "ئێمه له‌گه‌ڵئه‌وه‌داین هه‌ڵبژاردن له‌واده‌ی خۆی به‌ڕێوه‌بچێت به‌بێ دواكه‌وتن، له‌گه‌ڵئه‌وه‌شداین هه‌رێمی كوردستان بكرێته چوار بازنه، واته هه‌ر پارێزگایه‌ك بازنه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بێت، جگه له‌وه‌ش كورسی پێكهاته‌كان بۆ حه‌وت كورسی كه‌مبكرێته‌وه، له‌نێویشیاندا دو كورسی بۆ هه‌ولێر، دو كورسی بۆ سلێمانی و كورسیه‌ك بۆ دهۆك دیاریبكرێت، له‌هه‌مانكاتیشدا لیستی سه‌ربه‌خۆی پێكهاته‌كان هه‌بێت".
یان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات یاخود ده‌بێت كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن هه‌بێت
هیمداد شاهین سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌شڵێت، "كۆمسیۆن ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت و له‌هه‌مو دونیاش ده‌بێت سه‌ربه‌خۆ بێت، چ مانایه‌كی هه‌یه كۆمسیۆن ناونراوه كۆمسیۆن و له‌لایه‌ن دو حزبه‌وه كۆنترۆڵكراوه، یان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات یاخود ده‌بێت كۆمسیۆنێكی سه‌ربه‌خۆی بێلایه‌ن هه‌بێت، بۆئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی پاك و بێگه‌رد بڕوات به‌ڕێوه".
رۆژی 30ی (ئه‌یلول/9)ی 2018 هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌به‌شداری 29 لیست به‌ڕێوه‌چو، له‌ئه‌نجامیشدا 16 لیست توانیان كورسی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبهێنن، رۆژی 6ی (تشرینی دوه‌م/11)ی 2018ش، ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان سوێندی یاساییان خوارد.