پزیشكێك باس له‌ نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن ده‌كات

11:34 - 28/11/2021

3011جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

ئه‌نجیلیك كۆتزی، توێژه‌ر و پزیشكی ئه‌فریقی باس له‌و نیشانانه‌ ده‌كات كه‌ ڤایرۆسی ئۆمیكرۆنی نوێ له‌سه‌ر جه‌سته‌ی توشبوانی به‌جێی ده‌هێڵێت و رایده‌گه‌یه‌نێت، نیشانه‌كان ساده‌تربون وه‌ك له‌و نیشانانه‌ی كه‌ پێشتر له‌ ناو توشبوان به‌ كۆرۆنادا بینراون، به‌ڵام هه‌ر توشبویه‌ك و به‌شێوه‌یه‌كی جیاواز نیشانه‌ی تیادا ده‌رده‌كه‌وێت. 

ئه‌نجیلیك كۆتزی، پزیشكی تایبه‌ت به‌ لێكۆڵینه‌وه‌ و چاره‌سه‌ركردنی توشبوانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌باره‌ی نیشانه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن به‌ رۆژنامه‌ی ته‌له‌گراف-ی بریتانی راگه‌یاندوه‌، ئاگاداری ده‌ركه‌وتنی نیشانه‌ی نوێ بوه‌ له‌ ناو ئه‌و نه‌خۆشخانه‌ی كه‌ سه‌ردانی نۆرینگه‌ قه‌ره‌باڵغه‌كه‌یان كردوه‌، له‌ پێرتۆریای پایته‌ختی ئه‌فریقای باشور.

نیشانه‌ی زۆر نالۆژیكی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌ركه‌وتون، كه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببون، ئه‌و نیشانانه‌ش ته‌واو دوربون له‌ نیشانه‌ باوەکان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، نیشانه‌ی زۆر نالۆژیكی له‌سه‌ر ئه‌و نه‌خۆشانه‌ ده‌ركه‌وتون، كه‌ توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا ببون، ئه‌و نیشانانه‌ش ته‌واو دوربون له‌و نیشانه‌ باوانه‌ی كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا و ده‌لتا له‌ سه‌ر جه‌سته‌ی نه‌خۆشه‌كان به‌جێیده‌هێڵن.
 منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان بو كه‌ دو نیشانه‌ی زۆر ناباوی تیادا ده‌ركه‌وتبو
پزیشكه‌كه‌ باسی له‌وه‌شكردوه‌، "هه‌رچه‌نده‌ ئه‌و نیشانانه‌ له‌ناو گه‌نجاندا زیاتر به‌ربڵاوبوه‌ته‌وه‌ و ئاره‌قكردنه‌وه‌یه‌كی به‌رده‌وام و شه‌كه‌تی نیشانه‌ی لێكچوی نێوان ئه‌و نه‌خۆشانه‌ بون، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بو توشبونی منداڵێكی ته‌مه‌ن شه‌ش ساڵان بو كه‌ دو نیشانه‌ی زۆر ناباوی تیادا ده‌ركه‌وتبو، ئه‌ویش تایه‌كی زۆر به‌رز و لێدانی دڵی زۆر به‌رز بون".

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "هه‌رچه‌نده‌ نیشانه‌كانیان زۆر ساده‌بون وه‌ك له‌و نیشانانه‌ی كه‌ له‌وه‌ و پێشتر چاره‌سه‌رم بۆ كردبون، به‌ڵام هێشتا نیشانه‌كان له‌ یه‌كێكه‌وه‌ بۆ یه‌كێكی تر جیاواز بون، هه‌ر ئه‌وه‌شه‌ واده‌كات گۆڕانكاری پڕۆتینی ئه‌و ڤایرۆسه‌ لێكنه‌درێته‌وه‌ به‌ ئاسانی".

نیشانەکردن

ڤایرۆسی ئۆمیكرۆن