ئوردن ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی له‌توشبوان به‌كۆرۆنا تۆمارده‌كات

09:56 - 26/11/2021

3304جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن ڕایگه‌یاند، 27 (بیست و حه‌وت) مردن و 4080 (چوار هه‌زار و هه‌شتا) توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا تۆماركراو، كۆی گشتی مردنیش به‌و ڤایرۆسه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 11.486 (یازده‌ هه‌زار و چوارسه‌د و  هه‌شتا و شه‌ش) كه‌س. 

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئوردن، به‌ڕێژه‌ی 8.94% ژماره‌ی توشبوانی كۆرۆنا روی له‌زیادبون كردوه‌، به‌جۆرێك له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردودا، 4080 (چوار هه‌زار و هه‌شتا) توشبوی نوێی ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراون، كۆی گشتی توشبوانیش بۆ 936.619 (نۆسه‌د و سی و شه‌ش هه‌زار و شه‌شسه‌د و نۆزده‌) توشبو به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

له‌ئێستا 48.182 (چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و هه‌شتا و دو) توشبوی كۆرۆنا چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن

ئه‌وه‌شی رونكردوه‌ته‌وه‌، له‌ئێستا 48.182 (چل و هه‌شت هه‌زار و سه‌د و هه‌شتا و دو) توشبوی كۆرۆنا چاره‌سه‌ری پێویست وه‌رده‌گرن، كۆی گشتی خه‌واندنیش له‌ نه‌خۆشخانه‌كانی هه‌رێمی باكوری ئوردن گه‌یشتوه‌ته‌ 27%ی توشبوان، له‌ هه‌رێمی ناوه‌ڕاست بۆ 24%ی توشبوان و له‌هه‌رێمی باشوریش بۆ 13% توشبوان به‌رزبوه‌ته‌وه‌.

كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌ك ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 4.107.834 كه‌س

 هه‌ر به‌گوێره‌ی ئاماره‌كه‌، كۆی گشتی ئه‌و كه‌سانه‌ی یه‌ك ژه‌م ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌ گه‌یشتوه‌ته‌ 4.107.834 (چوار ملیۆن و سه‌د و حه‌وت هه‌زار و هه‌شتسه‌د و سی و چوار) كه‌س، ئه‌وانه‌شی كه‌ ژه‌می دوه‌می ڤاكسینیان وه‌رگرتوه‌ بۆ 3.714.994 (سێ ملیۆن و حه‌وتسه‌د و چوارده‌ هه‌زار و نۆسه‌د و نه‌وه‌د و چوار) كه‌س به‌رزبوه‌ته‌وه‌.