هەواڵی ئەمڕۆ

عێراق؛ دو تۆمه‌تبار هاوڕێیه‌كیان ده‌كوژن و فڕێی ده‌ده‌نه‌ روبارێكه‌وه‌

08:23 - 26/11/2021

3085جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا رایگه‌یاند، له‌لایه‌ن دو تۆمه‌تباره‌وه‌، گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 29 ساڵ كوژراوه‌ كه‌ هاوڕێی یه‌كتر بون و پاشانیش ته‌رمه‌كه‌یان خستوه‌ته‌ ناو ده‌ریاچه‌یه‌كه‌وه‌.

پۆلیسی پارێزگای موسه‌ننا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه‌، هێزه‌كانیان ته‌رمی گه‌نجێكی له‌دایكبوی ساڵی 1992یان له‌ ده‌ریاچه‌ی ساوه‌ی باشوری ڕۆژئاوای شاری سه‌ماوه‌ دۆزیه‌وه‌، پاش لێكۆڵینه‌وه‌ش ده‌ركه‌وت، ئه‌و كه‌سه‌ چه‌قۆیه‌ك له‌سه‌ر دڵی دراوه‌ له‌لایه‌ن هاوڕێیه‌كیه‌وه‌ كه‌ پێكه‌وه‌ سه‌ردانی ده‌ریاچه‌كه‌یان كردوه‌.

دوای كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر توانرا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌ یه‌كێك له‌ پارێزگاكانی دراوسێی موسه‌ننا ده‌ستگیربكرێت

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پاش كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ و زانیاریه‌كان، له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا و دوای كه‌متر له‌ 24 كاتژمێر توانرا، تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی له‌ یه‌كێك له‌ پارێزگاكانی دراوسێی موسه‌ننا ده‌ستگیربكرێت".

 لێدوانه‌كانی تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا كه‌ له‌و تاوانه‌ به‌شداربوه‌ له‌گه‌ڵیدا وه‌رگیراوه‌

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لێدوانه‌كانی تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌گه‌ڵ كه‌سێكی دیكه‌دا كه‌ له‌و تاوانه‌ به‌شداربوه‌ له‌گه‌ڵیدا وه‌رگیراوه‌، هۆكاری تاوانه‌كه‌شی بۆئه‌وه‌ گه‌ڕاندوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری مادده‌ی كحولیدا بوه‌ و سه‌رخۆش بوه‌.

پۆلیسی موسه‌ننا باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (406 /1/ ا) له‌ یاسای سزادانی عێراقی هه‌ردو تۆمه‌تباره‌كه‌ ده‌ستگیركراون ده‌ستگیركراون و ره‌وانه‌ی دادگا كراون، بۆ وه‌رگرتنی سزای یاسایی خۆیان.

نیشانەکردن

كوشتن