خه‌ندان-
سه‌ركرده‌یه‌كی ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا كه نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات رایگه‌یاند، پێویسته مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران ورده‌كاری و زانیاریه‌كان له‌باره‌ی هه‌وڵی تیرۆركردنیه‌وه ئاشكرابكات.
وائیل ریكابی سه‌ركرده له ئیئتیلافی ده‌وڵه‌تی یاسا رایگه‌یاند، پێویسته مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران هه‌مو ورده‌كاری و زانیاریه‌كانی به‌رده‌ستی سه‌باره‌ت به‌هه‌وڵی تیرۆركردنی تیرۆره‌كه‌ی بۆ رایگشتی ئاشكرابكات، به‌تایبه‌تی كه كازمی تا ئێستا هیچ شتێكی ئاشكرا نه‌كردوه، جۆرێك لهجۆرهكانیش له لێكۆڵینه‌وه‌كانی سه‌ر ئه‌م روداوه‌دا ناڕونی هه‌یه".
فشاردروستدهكهن بۆئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هه‌ڵبگیرێت كه له‌پشت دۆسیه‌ی هه‌وڵی تیرۆكردنی كازمیه‌وه بێت
وتیشی، "هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا و هه‌مو هێزه‌كانی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی فشار ده‌خه‌نه سه‌ر هه‌مو لایه‌نه‌كان، بۆئه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی له‌سه‌ر هه‌ركه‌س و لایه‌نێك هه‌ڵبگیرێت كه له‌پشت دۆسیه‌ی هه‌وڵی تیرۆكردنی كازمیه‌وه بێت".
پێویسته به‌زوترین كات مسته‌فا كازمی هه‌مو زانیاریه‌كان ئاشكرا بكات
باسی له‌وه‌شكرد، پێویسته به‌زوترین كات مسته‌فا كازمی هه‌مو زانیاریه‌كان ئاشكرا بكات".
7ی ئه‌م مانگه، ماڵی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه چه‌كداره‌كان له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وانه‌وه كرایه ئامانج و هه‌وڵی تیرۆركردنی درا، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه شكستیهێنا، تا ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی له هێرشه‌كه رانه‌گه‌یاندوه.
به‌پێی زانیاریه سه‌ره‌تاییه‌كان، ئه‌و موشه‌كانه‌ی له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه به‌كارهێندراون بۆ هێرشكردنه سه‌ر ماڵه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی، هه‌مان ئه‌و موشه‌ك و فڕۆكانه بون كه پێشتر بۆ هێرشكردنه سه‌ر سه‌ربازیه‌كانی ئه‌مریكا و ناوه‌نده دیپلۆماسیه‌كان به‌كارهێندراون.
دوای هێرشه‌كه سه‌رۆك و سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌كانی عێراق و كوردستان و وڵاتانی ئه‌مریكا و ئێران و توركیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی ئیدانه‌ی هه‌وڵه‌كه‌یان كرد، فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه چه‌كداره‌كانیش پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ی راگه‌یاند، به‌ڵام تا ئێستا ئه‌نجامه‌كان ئاشكرا نه‌كراون.