خه‌ندان-
حكومه‌تی چین ئه‌مڕۆ هه‌ینی دوای دۆزینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا له ناوچه‌ی شه‌نگه‌های، سه‌دان گه‌شتی ئاسمانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه و ژماره‌یه‌ك خوێندنگه و ناوچه‌ی گه‌شتیاری وڵاته‌كه‌ی داخست.
ده‌ركه‌وتنی توشبوی نوێی كۆرۆنا له شه‌نگه‌های فشاره‌كانی سه‌ر حكومه‌تی چینی زیاتركرد، له‌كاتێكدا ئاماده‌كاری ده‌كات بۆ میوانداریكردنی ئۆڵۆمپیادی زستانه.
ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه ده‌خوازێت ژماره‌یه‌ك رێكاری پێویست بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بگیرێته‌به‌ر
به‌وته‌ی به‌رپرسانی ته‌ندروستی چین، تۆماركردنی ژماره‌یه‌ك توشبوی كۆرۆنا لهشهنگههای بوه‌ته هۆكار بۆئه‌وه‌ی ئاماده‌كاریه‌كانیان بۆ ئۆڵۆمپیادی 4ی (شوبات/4)ی 2022 خاوبكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌و دۆخه ته‌ندروستیه ده‌خوازێت ژماره‌یه‌ك رێكاری پێویست بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی بگیرێته‌به‌ر.
هه‌فته‌ی رابردو، سێ كه‌س كه هاوڕێی یه‌كتر بون و سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی شهنگههایان كردوه
ئاماژه‌یان بهوهشكردوه، هه‌فته‌ی رابردو، سێ كه‌س كه هاوڕێی یه‌كتر بون و سه‌ردانی ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی شهنگههایان كردوه، پاش پشكنین ده‌ركه‌وتوه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسی كۆرۆنان، به‌ڵام ئه‌و سێ كه‌سه ڤاكسینیشیان وه‌رنه‌گرتوه.
بۆ ڕێگریكردن له گواستنه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه بۆ ناوچه‌كانی دیكه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی زیاتر له 500 گه‌شتی ئاسمانی له هه‌ردو فڕۆكه‌خانه‌ی پایته‌ختی ئابوری چین هه‌ڵوه‌شێندرانه‌وه و ناوچه گه‌شتیاریه‌كانی ئه‌و وڵاته و ژماره‌یه‌ك لهخوێندنگهكانیش داخران.