هەواڵی ئەمڕۆ

یه‌كێتی بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌رپرسێكی خۆی هه‌ڵده‌پەسێرێت

05:42 - 26/11/2021

66101جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کارگێڕی مەکتەبی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی یه‌كی رێكخستنی سلێمانی بڕیاریدا، به‌هه‌ڵپه‌ساردنی سالار ڕەفیق حەسەن، جێگری مەڵبەند بۆماوەی شەش مانگ لە پۆستەکەی.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی فه‌رمی كه‌ ئاراسته‌ی مەکتەبی ڕێکخستنی یه‌كێـی كردوه‌ و واژۆی شاناز ئیبراهیم ئەحمەدی لەسەرە تێیدا هاتوه‌، "بریارماندا به‌ هه‌ڵپه‌ساردنی سالار ره‌فیق حه‌سه‌ن كه‌ پله‌ی رێكخراوه‌یی جێگری مه‌ڵبه‌نده‌، بۆ ماوه‌ی شه‌ش مانگ به‌پێی مادده‌ی (12/بڕگه‌ی دوه‌م خاڵی/ج) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆ.

هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ بۆ گوفتار و کردارەکانی سالار ره‌فیق حه‌سه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌

هه‌ر به‌گوێره‌ی نوسراوه‌كه‌، هۆكاری ده‌ركردنی ئه‌م بڕیاره‌ بۆ گوفتار و کردارەکانی سالار ره‌فیق حه‌سه‌ن ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ كه‌ دژی بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوه‌.

 

No description available.

نیشانەکردن

یەکێتی