خه‌ندان-
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ژماره‌یه‌ك رێنمایی بۆ روماڵی خۆپیشاندانه‌كان بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، " خه‌مبارو نیگه‌ران بون به برینداربونی ده‌یان كه‌س له هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس".
كاروان ئه‌نوه‌ر لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له‌چه‌ند رۆژی رابردودا، له‌سنوری لقه‌كه‌مان، خۆپیشاندان و پاشان به‌داخه‌وه پشێوی رویدا، میدیاكاران و كه‌لوپه‌لی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زه‌ره‌رو زیانیان به‌ركه‌وت، چه‌ندین كامێرامان و په‌یامنێرمان به‌ر زه‌برو لێدانی هه‌ردولا كه‌وتون (هێزه‌كانی ناوخۆ‌و خۆپیشانده‌ران)".
چه‌ندین تیمی په‌خشی ناوخۆ‌و كه‌ناڵه‌كانی عێراق و كه‌ناڵه بیانیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه رێگرییان لێكرا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "چه‌ندین تیمی په‌خشی ناوخۆ‌و كه‌ناڵه‌كانی عێراق و كه‌ناڵه بیانیه‌كان له‌لایه‌ن هه‌ردولاوه رێگرییان لێكرا، كه تا ئێستا نه‌مانتوانیوه ئامارێكی ورد بڵاوبكه‌ینه‌وه، سه‌رباری ئه‌و زه‌ره‌رو زیانه مادییه گه‌وره‌یه‌ی به‌ر ژێرخانی ئابوری و فه‌رمانگه‌ی ده‌وڵه‌ت و ئه‌رشیف و كتێبخانه‌و دوكان و سوتاندنی چه‌ندین باره‌گای حزبی و رێكخراوه‌یی، كه هه‌مویان تێكڕا مایه‌ی نیگه‌رانی و تێكچونی سێكته‌ره‌كانی ژیانی هاوڵاتیانی هه‌رێمه‌كه‌مان بون".
خه‌مبارو نیگه‌ران بوین به برینداربونی ده‌یان كه‌س له هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "ئێمه وه‌ك لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسانی كوردستان ته‌واو خه‌مبارو نیگه‌ران بوین به برینداربونی ده‌یان كه‌س له هاوڵاتیان و هێزه‌كانی پۆلیس و ئه‌و زیانه مادیانه‌ی به‌ر جوڵه‌ی ئابوری و بازاڕی شاره‌كه كه‌وتن".
له‌م بارودۆخه پێشبینی نه‌كراوه‌دا، داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و روی ده‌ممان ده‌كه‌ینه سه‌رجه‌م هێزه‌كان و خۆپیشانده‌ران
لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌م بارودۆخه پێشبینی نه‌كراوه‌دا، داوای هێوركردنه‌وه‌ی بارودۆخه‌كه ده‌كه‌ین و روی ده‌ممان ده‌كه‌ینه سه‌رجه‌م هێزه‌كان و خۆپیشانده‌رانیش، كه لێدان و سوكایه‌تی میدیاكار نه‌كه‌نه ئامانجی خۆیان به گوللـه‌ی پلاستیكی و دوكه‌ڵ، له‌لایه‌نی خۆپیشانده‌رانیشه‌وه به به‌ردو به‌جنێو سوكایه‌تی، له‌هه‌مانكاتیشدا روی ده‌ممان ده‌كه‌ینه ئه‌و میدیاكارانه‌ی روماڵی خۆپیشاندان و پشێوی و روداوه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ وێنه‌گرتن و به‌جێگه‌یاندنی كاره‌كه‌یان، شوێنی ستانداردی جیهانی به‌كاربهێنن و هه‌وڵ بده‌ن خۆیان تێكه‌ڵاوی خۆپیشانده‌رو پۆلیس نه‌كه‌ن".
له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ وا رێككه‌وتوین كه ئه‌و جلوبه‌رگانه رێگاپێدراوی ئێمه‌ن
هه‌ر له‌و راگه‌یه‌ندراوه‌دا، داواده‌كات، رۆژنامه‌نوسان باجی كه‌ناڵه‌كانیان له مل بكه‌ن و پێناسی سه‌ندیكایان پێبێت و جلوبه‌رگی جیاواز بپۆشن، به‌تایبه‌ت ئه‌و هێله‌كانه‌ی كه لقی سلێمانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نوسان دابه‌شی كردوه به‌سه‌ر په‌یامنێرانی سلێمانیدا له‌گه‌ڵ ئه‌و كۆڵه‌پشتانه‌ی كه دابه‌شیان كردوه‌و پێداویستی پزیشكیان تێدایه، ده‌شڵێت، "له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناوخۆ وا رێككه‌وتوین كه ئه‌و جلوبه‌رگانه رێگاپێدراوی ئێمه‌ن و پێویسته ره‌چاوی پاراستن و رێگاپێدان و رێز له‌كاریان بگیرێت و بتوانرێت له روماڵكردندا شوێنی تایبه‌تییان بۆ دابین بكرێت".