خه‌ندان-
قائیمقامیه‌تی سه‌یدسادق له‌په‌یامێكدا له‌باره‌ی گرژی و ئاڵۆزیه‌كانی ئه‌مڕۆی قه‌زاكه و سوتاندنی ژماره‌یه‌ك باره‌گا و موڵكی گشتی رایگه‌یاند، ته‌نها هاوڵاتیان له‌سوتاندن و لـه‌ناوبردنی ماڵ و موڵكی گشتی زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بن، ناتوانرێت به چه‌ندین ساڵی دیكه ئه‌وه‌ی سوتێندرا و شكێندرا دروستبكرێته‌وه
قائیمقامیه‌تی سه‌یدسادق رایگه‌یاند، "هه‌میشه پشتگیری و پشتیوانی ته‌واوی هه‌ر چین و توێژێكین له ناو قه‌زاكه‌ماندا بۆ داواكـاری خزمه‌تگوزاری و هه‌ر كارێك كه خزمه‌ت به‌مشاره و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی هاوڵاتیان بكات، به‌ڵام سوتاندن و لـه‌ناوبردنی ماڵ و موڵكی گشتی و شكانــدنی فه‌رمــانگـه‌كانـــی حكومی، وێستگه‌كانی وه‌ستانی پاس، كۆشكی پۆلیسی هاتوچۆ، محاویله‌ی كاره‌با، ئینجانه‌ی گوڵ، هــه‌ڵكێشانی دار و دره‌خت و سه‌وزایی و شۆسته و شه‌قامه‌كان، جگه له تێكدانـی سیمای جوانی ئه‌مشاره، كه چه‌ندان ساڵه بون به‌كلتورێكی زۆر ناشارستانی و ناشرین هیچ شتێكی دیكه به‌ده‌ست نایه‌ت، دواجار ته‌نها هاوڵاتیان زه‌ره‌رمه‌ندن تێیدا و ناتوانرێت به چه‌ندین ساڵی دیكه ئه‌وه‌ی سوتێندرا و شكێندرا دروستبكرێته‌وه".
چه‌ندینجار هاوارمان كرد و وتمان، هیچ داواكــاری و مافێك بـه‌مجۆره به‌ده‌ست نایه‌ت وه‌ك له ڕابردودا بینیمان و ڕویــدا
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، "چه‌ندینجار هاوارمان كرد و وتمان، هیچ داواكــاری و مافێك بـه‌مجۆره به‌ده‌ست نایه‌ت وه‌ك له ڕابردودا بینیمان و ڕویــدا جگه له كاولكاری و نشارینكردنی ناو و ناوبانگی شاره‌كه‌مان و ڕژانی خوێنی گه‌نجه‌كانمان هیچ شتێك به‌ده‌ستنه‌هات، به جۆرێــك تا ئێستاش ئاســه‌واری كاولكاریه‌كانــی ساڵانی پێش‌و به‌م شاره‌وه دیاره و نه‌توانراوه وه‌ك خۆی لێبكرێته‌وه".
داواده‌كه‌ین دانیشتوان و گه‌نج و لاوه‌كانی شاره‌كه‌مان كه سه‌ر مه‌شق و داهێنانی وه‌رزش و پێكه‌وه ژیان بـن
قائیمقامی سه‌یدسادق باسی له‌وه‌شكردوه، "داواده‌كه‌ین دانیشتوان و گه‌نج و لاوه‌كانی شاره‌كه‌مان كه سه‌ر مه‌شق و داهێنانی وه‌رزش و پێكه‌وه ژیان بـن، ئازایه‌تــی و توانا و لێهاتویــان له هه‌مـــو بواره‌كانــدا و ڕه‌وشت به‌رزیــان كه هـــه‌ر جاره و له شــارو وڵاتێك خه‌ڵاتی جوانی شانازی و ســه‌ركه‌وتن ده‌كه‌نه ملیــان و شانازی هیوا ده‌هێننه‌وه بۆ قـــه‌زاكه‌مان، ده‌بنه چاولێكه‌ری بۆ شار و شارۆچكه‌كانی دیكه، لێیان ناوه‌شێته‌وه كاری ناشارستانی وابكــه‌ن".
ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك حیزب و كه‌س و لایه‌نی سیاسین كه ساڵانه ئه‌م شاره ده‌كه‌نه ئامانج
قائیمقامی سه‌یدسادق ئاشكراشیكردوه، "ئه‌مانه كۆمه‌ڵێك حیزب و كه‌س و لایه‌نی سیاسین كه ساڵانه ئه‌م شاره ده‌كه‌نه ئامانج و له پشتی تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی فه‌یسبوك و په‌یجی فه‌یك و موبایله‌كانیانه‌وه، هانی خه‌ڵكانی دیكه ده‌ده‌ن له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م شاره، بۆ ناشرینكردن و تێكدان و كاولكاری و له‌كه‌دار كردنی ئه‌و ناو ونازناوه جوان و پێكه‌وه ژیانه‌ی قه‌زاكه‌مان هه‌یه‌تی و به ده‌ستهاتوه".



