خه‌ندان-
وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاند، له ساڵی 2014ه‌وه و به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران راگیراوه، ئه‌و بابه‌ته‌ش هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌زاره‌تی داراییه‌وه نییه.
له‌ڕونكردنه‌وه‌یه‌كدا سه‌باره‌ت به ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران، وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری رایگه‌یاند، به بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ژماره(1018) له رۆژی 11/2/2014 به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، خه‌رجكردنی ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران ڕاگیراوه.
پێش 2014 دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دانراوه و هه‌ر له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه خه‌رجكراوه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، پێش 2014 دوای په‌سه‌ندكردنی بودجه له په‌رله‌مانه‌وه بڕه پاره‌یه‌ك بۆ ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران دانراوه و هه‌ر له وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاوه خه‌رجكراوه‌و به هیچ جۆرێك نه‌هاتۆته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی و په‌یوه‌ندی به داراییه‌وه نییه".
هیچ نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له ساڵی 2021 نه‌ھاتوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی
هه‌ر به‌گوێره‌ی رونكردنه‌وه‌كه، "هیچ نوسراوێكی فه‌رمی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له ڕێگای ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه له ساڵی 2021 نه‌ھاتوه بۆ وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به ده‌رماڵه‌ی خوێندكاران".
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویانكرده‌وه، ماوه‌ی دو رۆژه خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌شێك له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردوه بۆ داواكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، كه له‌ساڵی (2014)ه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنراوه".
ئاگادارین كه چینی خوێندكارانی زانكۆ له‌م قۆناغه‌دا به چ بارودۆخێكی دارایی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ئه‌م داواكارییه‌ی خوێندكاران به‌ڕه‌وا ده‌بینین و پشتگیری ته‌واوی دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی خوێندكارانی زانكۆ ده‌كه‌ین، ئاگادارین كه چینی خوێندكارانی زانكۆ له‌م قۆناغه‌دا به چ بارودۆخێكی دارایی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕن، هه‌مولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشتر چه‌ندینجار ئه‌م داواكارییه‌ی خوێندكاران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، یه‌كێكیش بوه له‌كارنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی".