خه‌ندان-
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی له‌په‌یامێكدا رایگه‌یاند، له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا، چه‌ند به‌ریه‌ككه‌وتنێكی نه‌خوازراو له‌نێوان خوێندكارانی زانكۆ و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كاندا ڕویداوه، وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆش، لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچون له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ پێكده‌هێنن بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی.
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "ماوه‌ی دو رۆژه خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی هاوكات له‌گه‌ڵ خوێندكارانی به‌شێك له زانكۆ و په‌یمانگاكانی هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستیان به‌خۆپیشاندان كردوه بۆ داواكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی خوێندكارانی زانكۆ، كه له‌ساڵی (2014)ه‌وه به‌هۆی قه‌یرانی داراییه‌وه، له‌سه‌رجه‌م زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ستێنراوه".
ئاگادارین كه چینی خوێندكارانی زانكۆ له‌م قۆناغه‌دا به چ بارودۆخێكی دارایی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕن
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی ئه‌م داواكارییه‌ی خوێندكاران به‌ڕه‌وا ده‌بینین و پشتگیری ته‌واوی دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه‌ی خوێندكارانی زانكۆ ده‌كه‌ین، ئاگادارین كه چینی خوێندكارانی زانكۆ له‌م قۆناغه‌دا به چ بارودۆخێكی دارایی ناهه‌مواردا تێده‌په‌ڕن، هه‌مولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه كه پێشتر چه‌ندینجار ئه‌م داواكارییه‌ی خوێندكاران له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی زانكۆ و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا گفتوگۆی له‌سه‌ر كراوه و پێشكه‌شی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كراوه، یه‌كێكیش بوه له‌كارنامه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی".
له ڕوانگه‌ی خه‌مخۆریمان بۆ خوێندكارانی زانكۆ جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر داواكارییان به‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی زانكۆیی بۆیان
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له ڕوانگه‌ی خه‌مخۆریمان بۆ خوێندكارانی زانكۆ جارێكی تر جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر داواكارییان به‌دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی زانكۆیی بۆیان، له‌ئه‌نجامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ و ئه‌مڕۆدا، به‌داخه‌وه چه‌ند به‌ریه‌ككه‌وتنێكی نه‌خوازراو له‌نێوان خوێندكارانی زانكۆ و پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كاندا ڕویداوه، ئێمه وه‌ك سه‌رۆكایه‌تی زانكۆ و ئه‌نجومه‌نی زانكۆی سلێمانی جه‌ختده‌كه‌ینه‌وه له‌سه‌ر پاراستنی حه‌ره‌می زانكۆ و ئیدانه‌ی هه‌ر پێشێلكارییه‌ك و توندوتیژییه‌ك ده‌كه‌ینه‌وه كه‌له‌ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێنماییه‌كان ئه‌نجامدرابێت، هه‌ربۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی به‌دواداچون له‌سه‌ر ئاستی زانكۆ دروستده‌كه‌ین بۆ ده‌رخستنی راستییه‌كان و گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی".
هه‌میشه پشتیوانی داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌ین و به‌دواداچونمان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناو دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان
سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی سلێمانی داواشی خوێندكارانی كردوه، بۆ پاراستنی سه‌لامه‌تی گیانیان و به‌رده‌وامی ڕه‌وتی خوێندن پابه‌ندبن به خوێندنی وانه‌كانیان و داواكارییه‌كانیان به‌شێوازێكی شارستانی پێشكه‌ش بكه‌ن، به‌جۆرێك كه له ئاستی پێگه‌ی خوێندكاری زانكۆدا بێت، "ئێمه‌ش وه‌ك هه‌میشه پشتیوانی داوا ره‌واكانیان ده‌كه‌ین و به‌دواداچونمان به‌رده‌وام ده‌بێت له پێناو دابینكردنی ده‌رماڵه‌ی مانگانه بۆ سه‌رجه‌م خوێندكارانی زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان".