خه‌ندان-
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان جه‌تیانكرده‌وه، پێویسته هه‌ر تانه و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به ڕێكاره یاسایییه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم، ئێواره‌ی پێنجشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، كۆبوه‌وه، له كۆبونه‌وه‌كه‌دا به‌ڕێوه‌چونی پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ئه‌نجامه‌كانی، دۆخی عێراق به‌گشتی و پێشبینییه‌كان بۆ داهاتوی پرۆسه‌ی سیاسی له وڵات تاوتوێكران.
هاوڕا بون كه پێویسته هه‌ر تانه و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به ڕێكاره یاسایییه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، هه‌ردولا هیوایان خواست ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، دامه‌زراندنی حكومه‌تێكی لێ بكه‌وێته‌وه كه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی خواست و هیوا و چاوه‌ڕوانییه‌كانی ته‌واوی پێكهاته‌كان بێت و ئارامی و سه‌قامگیری و خزمه‌تگوزاری بۆ عێراقییه‌كان دابین بكات، هه‌روه‌ها هاوڕا بون كه پێویسته هه‌ر تانه و تێبینییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن، به ڕێكاره یاسایییه‌كان یه‌كلا بكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و ده‌ستخۆشی له خاتو پلاسخارت و نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان له عێراق "یونامی" كرد بۆ ڕۆڵی به‌رچاویان له چاودێریكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان و یارمه‌تیدان و پشتگیریكردنی عێراق.