موقته‌دا سه‌در هێزه‌كانی "سه‌رایا سه‌لام"ی له‌ دو پارێزگا سڕكرد

10:46 - 13/10/2021

6237جار خوێندراوەتەوە

خه‌ندان-

موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ بڕیاریدا به‌سڕكردنی كاره‌كانی "سه‌رایاسه‌لام" له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی بابل و دیاله‌دا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرابكات.

به‌گوێره‌ی نوسراوێكی ره‌وتی سه‌در كه‌ واژۆی حاجی ئه‌بو یاسر یاریده‌ده‌ری جیهادی له‌سه‌ره‌ تێیدا هاتوه‌، له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی گشتی و پابه‌ندبون و جێبه‌جێكردنی راسپارده‌ی موقته‌دا سه‌در بڕیاردرا به‌ سڕكردنی كاره‌كانی "سه‌رایا سه‌لام" له‌ هه‌ریه‌ك له‌ پارێزگاكانی بابل و دیاله‌.

موقته‌دا سه‌در هۆكاری سڕكردنی كاره‌كانی هێزه‌كانی "سه‌رایا سه‌لام"ی ئاشكرانه‌كردوه‌

موقته‌دا سه‌در هۆكاری سڕكردنی كاره‌كانی هێزه‌كانی "سه‌رایا سه‌لام"ی ئاشكرانه‌كردوه‌، 9ی ئه‌م مانگه‌ش، نوسینگه‌ی تایبه‌تی رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در رایگه‌یاند، شێخ حسێن شه‌مه‌ری نوێنه‌ری تایبه‌تی موقته‌دا سه‌در له‌ شاری كه‌ركوك، بۆ كاتێكی كاره‌كانی هه‌ڵده‌په‌سێردرێت و سڕ ده‌كرێت.

هێزه‌كانی سه‌رایا سه‌لام سه‌ر به‌حه‌شدی شه‌عبیه‌ و له‌ ساڵی 2014 به‌مه‌به‌ستی شه‌ڕی دژ به‌ داعش دامه‌زراوه‌ و له‌لایه‌ن موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌دره‌وه‌ سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرێت، له‌هه‌ریه‌ك له‌ لیواكانی (313- 314-315) پێكدێت.

نیشانەکردن

موقته‌دا سه‌در