خه‌ندان-
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه چاودێرانی نەتەوەیەكگرتوەكانی به‌رزنرخاند له سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه مسته‌فا كازمی پێشوازیكرد له جینین بلاسخارت نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق، له میانه‌ی دیداره‌كه‌دا، باس له‌كۆی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان كرا كه له 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2021 به‌ڕێوه‌چو.
كازمی به‌شداری و پشتیوانی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی به‌رزنرخاند له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، به‌شداری و پشتیوانی چاودێرانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانی به‌رزنرخاند له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق، له‌به‌رامبه‌ریشدا جینین بلاسخارت پیرۆزبایی له كازمی كرد به‌بۆنه‌ی جێبه‌جێكردنی سه‌ركه‌وتوانه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان و ستایشی پلانه لۆجستی و ئه‌منییه‌كانی حكومه‌تی كرد كه كاریگه‌ری ئه‌رێنیان هه‌بو له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتویی به‌رێوه‌چونی پرۆسه‌كه.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پشتیوانی و پاڵپشتی ڕێوشوێنه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه
جینین بلاسخارت رایگه‌یاند، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان پشتیوانی و پاڵپشتی ڕێوشوێنه‌كانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه و پشتیوانی به‌رده‌وامیشی ده‌رخستنی ئه‌نجامه‌كان دوپاتكرده‌وه به‌جۆرێك ببێته مایه‌ی ره‌زامه‌ندی ده‌نگده‌رانی عێراقی.