خه‌ندان-
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ دوابخرێت و ده‌شڵێت، "پێویسته لایه‌نه‌كان خۆیان له‌ساخته‌كاری به‌دوربگرن و رێگه‌ش نادرێت هیچ ده‌نگده‌رێك بۆ وێنه‌گرتنی ده‌نگدانه‌كه‌ی، مۆبایل بباته ناو هۆڵه‌كانه‌وه".
جینین پلاسخارت له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، به‌هیچ جۆرێك رازی نابن پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخرێت و پێویستیشه له‌واده‌ی خۆیدا و له 10ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی ئه‌مساڵ ئه‌نجامبدرێت، هه‌روه‌ها نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌وڵی ساخته‌كاری بكات و له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆی پرۆسه‌كه بشكێنێته‌وه.
نابێت هه‌ڕه‌شه له‌هیچ ده‌نگده‌ر و كه‌سێك بكرێت و ناچار بكرێت كه ئاشكرای بكات ده‌نگی به‌كێ داوه
وتیشی، "نابێت هه‌ڕه‌شه له‌هیچ ده‌نگده‌ر و كه‌سێك بكرێت و ناچار بكرێت كه ئاشكرای بكات ده‌نگی به‌كێ داوه، ده‌بێت لایه‌نه‌كان خۆیان به‌دوربگرن كه داوای وێنه له ده‌نگده‌ران بكه‌ن كه ئاشكرای بكه‌ن ده‌نگی به كێ داوه، بۆیه ئه‌مجاره به‌هیچ جۆرێك له‌ناو ژوره‌كانی ده‌نگدان رێگه‌و نادرێت مۆبایل و كامێرا ببرێته ژوره‌وه، چونكه هه‌ر كارێكی نایاسایی متمانه‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه".
بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی گشتی دروست ببێت، ئێمه هانی خه‌ڵك ژنان ده‌كه‌ین به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن
نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق باسی له‌وه‌شكرد، "بۆئه‌وه‌ی متمانه‌ی گشتی دروست ببێت، ئێمه هانی خه‌ڵك ژنان ده‌كه‌ین به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی له‌سه‌ر هێڵین بۆئه‌وه‌ی جێپه‌نجه‌ی ژنان له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا دیار بێت".
پێویسته سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئاواره‌كان و گه‌نجان و كه‌مینه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن
جینین پلاسخارت ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "پێویسته سه‌رجه‌م چین و توێژه‌كان و ئاواره‌كان و گه‌نجان و كه‌مینه‌كان و ته‌واوی پێكهاته‌كان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن، نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كانیش وه‌رگێڕی دابینكردوه بۆئه‌وه‌ی هه‌ماهه‌نگیه‌كی ته‌واو له‌گه‌ڵ كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌بێت تا به‌وردی چاودێری پرۆسه‌كه بكه‌ن".
ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌درێت پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه
له‌په‌یامێكیشدا بۆ هاوڵاتیان داوایكرد، سه‌رجه‌میان به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن و وتی، "ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌درێت پێگه‌ی ئه‌و كه‌سانه به‌رزده‌كرێته‌وه كه دژی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵكی عێراق ده‌وه‌ستنه‌وه، له‌هه‌مانكاتدا دیمكراسی ده‌رفه‌تێكه بۆئه‌وه‌ی به‌رده‌وام كاری له‌سه‌ر بكرێت و گۆڕانكاری بكرێت".
جینین پلاسخارت له‌په‌یامێكیشدا بۆ ده‌زگاكانی راگه‌یاندن، داوایكرد هه‌وڵی بێلایه‌نی بده‌ن له‌نێوان پارته سیاسییه‌كان و خۆیان به‌دوربگرن له‌بڵاوكردنه‌وه‌ی هه‌واڵی ساخته و نادروست و وتی، "راگه‌یاندنه‌كان ده‌توانن متمانه ببه‌خشن به پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كان، بۆیه پشت به‌ئێوه ده‌به‌ستین بۆ گه‌یاندنی هه‌واڵ و راپۆرته‌كان".