هەپەگە: لە بۆسەیەکدا لە خەلیفان حەوت گەریلا شەهیدبون

04:20 - 04/09/2021

32700جار خوێندراوەتەوە

خەندان-

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) رایگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیان، گروپێک لە هەڤاڵانیان پێکهاتو لە حەوت گەریلا، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن چەکدارانی پارتی دیموکراتی کوردستان "بۆ سەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و شەهیدکراون"، دو بەرپرسی وەزارەتی پێشمەرگەش دەڵێن، ئەوان وەکو وەزارەتی پێشمەرگە هیچ زانیاریەکیان لەبارەی روداوەکەوە نیە.

گروپێک لە هەڤاڵانمان پێکهاتو لە حەوت گەریلا، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن هێزەکانی پارتیەوە بۆسەیان بۆ دانراوە
ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) لەسەر چارەنوسی حەوت گەریلا، کە لە رۆژی 30ی (ئاب/8)ەوە پەیوەندییان لەگەڵ پچڕاوە، لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاندوە، "بەپێی زانیارییەکانمان، گروپێک لە هەڤاڵانمان پێکهاتو لە حەوت گەریلا، کاتێک لە ئاوی زاپ لە هەرێمی خەلیفان پەڕیونەتەوە، لەلایەن هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانەوە بۆسەیان بۆ دانراوە و هێرشیان کراوەتە سەر و شەهیدکراون".
هێزەکانی پارتی بۆسەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە و حەوت هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردوە
ئاماژەی بەوەشکردوە، "هێزەکانی پارتی بۆسەیان بۆ هەڤاڵانمان داناوە و حەوت هەڤاڵی ئێمەیان شەهید کردوە، ئەم کردەوەیە هیچ پەیوەندییەکی بە کوردایەتییەوە نییە".
ئەم هێرشە زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی پارتی، هێزەکانیان لە نزیک گەریلاکانمان جێگیردەکەن
هەپەگە باسی لەوەشکردوە، "ئەم هێرشە زیانێکی گەورە بە دۆزی ئازادیی گەلی کورد دەگەیەنێت، ماوەیەکە دەسەڵاتدارانی پارتی، هێزەکانیان لە نزیک گەریلاکانمان جێگیردەکەن و بە پێداگرییەوە شەڕمان پێدەدەفرۆشن، بەڵام ئێمە لەپێناو بەرژەوەندیی نەتەوەیی گەلەکەمان، ئەوانمان نەکردوەتە ئامانج، ئێستاش هەر ئەوان خائینانە بۆسە بۆ هەڤاڵانمان دادەنێن و شەهیدیان دەکەن، بەمشێوەیەش شەڕێکی تاکلایەنەیان دژی ئێمە ڕاگەیاندوە".

خەندان بە جیا پەیوەندی کرد بە هەریەکە لە فەریق جەمال ئیمنیکی، سوپاسالاری پێشمەرگە و لیوا قارەمان کەمال، جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر لەبارەی روداوەکەوە، بەڵام بێئاگایی خۆیان لەو روداوە راگەیاند.

نیشانەکردن

هەپەگە پێشمەرگە