خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌ئه‌نجامی ته‌قینه‌وه‌ی بۆرییه‌كی غاز له ناوچه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له‌ناوه‌ڕاستی چین، 11 (یازده) كه‌س مردن و 37 (سی و حه‌وت) كه‌سی تریش به سه‌ختی برینداربون
كه‌ناڵی ته‌له‌فیزۆنی چین بڵاویكرده‌وه، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆریه‌كی غاز له‌شاری شییانی ویلایه‌تی هوبی، 11 (یازده) كه‌س مردن و زیاتر له 37 (سی و حه‌وت) كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، تاوه‌كو ئێستاش 144 (سه‌د و چل و چوار) كه‌س ماڵه‌كانیان به‌هۆی مه‌ترسی ته‌قینه‌وه‌ی دیكه‌وه جێهێشتوه.
ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری شییان دوای رۆژێك دێت له ته‌قینه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی كیمیایی ئۆتۆمبێل له‌شاری گویانگی باشوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، ئاژانسه‌كان بڵاویانكرده‌وه، ته‌قینه‌وه‌كه‌ی شاری شییان دوای رۆژێك دێت له ته‌قینه‌وه‌ی مادده‌یه‌كی كیمیایی ئۆتۆمبێل له‌شاری گویانگی باشوری رۆژئاوای ئه‌و وڵاته كه بوه هۆی كوژرانی 8 (هه‌شت) كه‌س و برینداربونی 3 (ٍسێ) كه‌سی دیكه.
زۆربه‌ی ته‌قینه‌وه و حاڵه‌ته كوشنده‌كانی چین به هۆی پابه‌ندنه‌بونه به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی كاركردن و زۆرجاریش به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌می له‌جێبه‌جێنه‌كردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تی به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته سزای قورسیان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه.
له ساڵی 2015دا گه‌وره‌ترین ته‌قینه‌وه له كۆگایه‌كی مادده كیمیاییه‌كان له‌شاری تیانجین رویدا و بوه هۆی مردنی 173 (سه‌د و حه‌فتا و سێ) كه‌س كه زۆربه‌یان كارمه‌ندی ئاگركوژێنه‌وه و پۆلیس بون.