خەندان-
دەسەڵاتدارانی چین رایانگەیاند، بەنیازن پشتیوانی ئەو خێزانانە بکەن کە دەیانەوێت منداڵی سێیەمیان ببێت.
بەنیازن پشتیوانی ئەو خێزانانە بکەن کە دەیانەوێت منداڵی سێیەمیان ببێت
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، ئەمڕۆ دوشەممە کۆمیتەی ناوەندی پارتی کۆمۆنیستی دەسەڵاتداری چین لەکۆبونەوەی ئەمڕۆی پارتەکەیان ئاماژەی بەوە کردوە، پشتیوانی ئەو سیاسەت و هەنگاوانە دەکەن کە دەبێتەهۆی بەهێزکردنی پێکهاتەی کۆمەڵایەتی وڵاتەکەیان، دەشیانەوێت پشتیوانی ئەو خێزانانە بکەن کە دەیانەوێت سێ منداڵیان هەبێت.
ئامانجیان ئەوەیە چارەسەری کێشەی بەتەمەنی هاوڵاتیان بکەن و درێژە بە سود وەرگرتن لەسەرمایەی مرۆیی وڵاتەکەیان بدەن
رونیشیکردۆتەوە، ئامانجیان ئەوەیە چارەسەری کێشەی بەتەمەنی هاوڵاتیان بکەن و درێژە بە سود وەرگرتن لەسەرمایەی مرۆیی وڵاتەکەیان بدەن.
پارتی دەسەڵاتداری چین راشیگەیاند، تائێستا رۆژی جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە دیارینەکراوە.