خه‌ندان-
جینین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه په‌یامێكی له‌باره‌ی ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح فه‌رمانده‌ی حه‌شدی شه‌عبی له ئه‌نبار بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، كۆكردنه‌وه‌ی هێز و نمایشكردنی ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و متمانه‌ی هاوڵاتیان زیاتر ده‌ڕوخێنێت.
جینین پلاسخارت له تویتێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئیدانەی هێرشكردنە سەر بارەگاكانی حكومەتی كرد لە ناوچەی سەوز كردوه و نوسیویه‌تی، "هه‌ر كه‌یسێكی ده‌ستگیركردن پێویسته رێكاری یاسایی خۆی بگرێت ئه‌وه چاره‌سه‌ره بۆ هه‌مو عێراقیه‌ك، بێگومان هیچ كه‌س نابێت په‌نا بۆ نمایشكردنی هێز و رێگه‌ی دیكه‌ی ببات".
ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و متمانه‌ی هاوڵاتیان زیاتر ده‌ڕوخێنێت
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌م جۆره ڕه‌فتارانه ده‌وڵه‌تی عێراق لاواز ده‌كات و متمانه‌ی هاوڵاتیان زیاتر ده‌ڕوخێنێت، پێویسته له هه‌موكات زیاتر، رێز له دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كان بگیرێت كه‌س له‌سه‌ر و یاساوه نییه.
په‌یامی نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان له عێراق له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، دوای ده‌ستگیركردنی قاسم موسلیح سه‌رجه‌م هێزه‌كانی دژه تیرۆر له به‌غدا خرانه ئه‌وپه‌ڕی حاڵه‌تی ئاماده‌باشیه‌وه و هێزێكی زۆری حه‌شدی شه‌عبیش ره‌وانه‌ی ناوچه‌ی سه‌وز كران.