خه‌ندان-
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌شێك له‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه، له‌به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تیان ئه‌نجامدا و ده‌رگای سه‌ره‌كی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌یان داخست.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌غدا رایگه‌یاند، ئه‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی كه گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه، چونه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌تی دارایی عێراق و ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕیوه و داواده‌كه‌ن، گرێبه‌سته‌كانیان بۆ نوێ بكرێته‌وه.
له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی له‌هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشانده‌ران هێوربكاته‌وه
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ره‌تیشیكرده‌وه، وه‌زاره‌تی دارایی چۆڵ كرابێت و ده‌رگاكه‌ی سوتێندرابێت، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا وه‌زاره‌تی دارایی له‌هه‌وڵدایه بۆئه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خۆپیشانده‌ران هێوربكاته‌وه و به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كه چۆڵ بكرێت.
له‌چوارچێوه‌ی هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌ت و رێكخستنه‌وه‌ی موچه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان، موچه‌ی ژماره‌یه‌ك له‌و چه‌كدارانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی راگیرا كه به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست بون و بڕیاردرا، نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان رابگیرێت.