خه‌ندان-
سه‌رۆكی لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زیانه‌كانی به‌كارهێنانی كارتۆنی مۆز بۆ گواستنه‌وه‌ی خوارده‌مه‌نییه‌كان ئاشكرا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، " پێویسته فڕنه‌كان، دوكانه‌كانی شیرینیی و خوارده‌مه‌نییه‌كان كارتۆن بۆ عه‌مباركردن و گواستنه‌وه به‌كارنه‌هێنن به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه".
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی كه‌هاوكات ئه‌ندازیاری خۆراكه له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، "له‌ڕوی ته‌ندروستییه‌وه كارتۆنی مۆز بۆ هه‌ڵگرتن و گواستنه‌وه‌ی سه‌مون و شیرینییه‌كان و خوارده‌مه‌نییه‌كان گونجاو نییه، چونكه شێوازی دروستكردنی ئه‌و كارتۆنانه ته‌نها بۆ یه‌كجار به‌كارهێنانی گواستنه‌وه‌ی مۆزه نه‌ك چه‌ندینجار به‌كارهێنانه‌وه‌ی.
كاتێك خوارده‌مه‌نی ده‌كرێته‌وه ناو كارتۆنه‌كه‌وه و به‌هۆی دروستبونی گه‌رمی و شێ، كه‌ڕو له‌ناو كارتۆنه‌كه‌دا گه‌شه ده‌كات
وتیشی، "كاتێك خوارده‌مه‌نی ده‌كرێته‌وه ناو كارتۆنه‌كه‌وه و به‌هۆی دروستبونی گه‌رمی و شێ، كه‌ڕو له‌ناو كارتۆنه‌كه‌دا گه‌شه ده‌كات ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌ندروستی مرۆڤ هه‌یه".
ئه‌و چه‌ورییه‌ی به كارتۆنه‌كه‌وه ده‌مێنێته‌وه پیسی و پاشه‌ڕۆ له‌خۆده‌گرێت و ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی به‌كتریا
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "ئه‌و چه‌ورییه‌ی به كارتۆنه‌كه‌وه ده‌مێنێته‌وه پیسی و پاشه‌ڕۆ له‌خۆده‌گرێت و ده‌بێته هۆی گه‌شه‌كردنی به‌كتریا، له‌كاتی چه‌ند باره‌كردنه‌وه‌ی به‌كارهێنانیشیدا به‌كتریا كه ده‌گوازرێته‌وه بۆ ئه‌و خوارده‌مه‌نیی و شیرینی و سه‌مونه‌ی له‌كارتۆنه‌كه‌دا ده‌گوازرێته‌وه، بۆیه پێویسته به‌هیچ جۆرێك كارتۆنی مۆز یان كارتۆن به‌كارنه‌هێنن به‌ڵكو سه‌مون سارد بكرێته‌وه و دواتر له‌ڕێگه‌ی بۆكسی پلاستیكی داخراوه‌وه بگوازرێته‌وه و به‌رده‌وامیش پاك بكرێته‌وه".
هۆكارێكی دیكه‌ی ناته‌ندروستی كارتۆنی مۆز بۆ گواستنه‌وه ئه‌وه‌یه، له شوێنی نه‌گونجاو داده‌نرێت هه‌ندێجار مشك و پشیله و حه‌شرات ده‌چنه ناویه‌وه
له‌شكر حه‌مید، باسی له‌وه‌شكرد، هۆكارێكی دیكه‌ی ناته‌ندروستی كارتۆنی مۆز بۆ گواستنه‌وه ئه‌وه‌یه، له شوێنی نه‌گونجاو داده‌نرێت هه‌ندێجار مشك و پشیله و حه‌شرات ده‌چنه ناویه‌وه، بۆیه پێویسته فڕنه‌كان، دوكانه‌كانی شیرینیی خوارده‌مه‌نییه‌كان كارتۆن بۆ عه‌مباركردن و گواستنه‌وه به‌كارنه‌هێنن.
هۆشداریشیدا له‌وه‌ی،" به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی هه‌ر شوێنێك پابه‌ندنه‌بێت و سه‌رپێچیبكات، له‌لایه‌ن لیژنه‌كانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی ده‌كرێته‌وه".