خه‌ندان-
ئه‌ندامێكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌خۆپیشاندانه‌كانی مانگی ئاداری ساڵی 2018 به‌شداربوه، ده‌ستیان بردوه بۆ موچه‌كه‌ی و پێنج له‌سه‌ر یه‌كی موچه‌كه‌ی گل ده‌ده‌نه‌وه، ده‌شڵێت، "ئێوه ده‌نگی داته‌كاندنی به‌رماڵ ده‌تانتۆقێنێت".
شایان عه‌سكه‌ری له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، "هه‌رگیز سه‌رتان بۆ دانانه‌وێنم، نه‌ك پێنج یه‌كی موچه‌كه‌م ھه‌مو موچه‌كه‌شم گل ده‌نه‌وه، ھه‌ر ئێمه براوه‌ین، ئێمه‌ین ده‌نگی ئازا، ئێوه كێن؟!، ئێمه‌ین ده‌نگی ئازاد، ئێوه چین؟!، ئێمه‌ین به ھاواری ئازادی كورسیتان سه‌روژێر ده‌كه‌ین، ئێمه‌ین به نوسینه‌كانمان به‌رچاوتان ڕه‌ش ده‌كه‌ین، ئێمه‌ین بێ ئه‌وه‌ی بنوسین و بڵێین كاستان ده‌كه‌ین، ئێوه‌ن ده‌نگی داته‌كاندنی به‌رماڵ ده‌تانتۆقێنێ".
ده‌ستیان بردوه بۆ موچه‌كه‌م و لێی گل ده‌ده‌نه‌وه، بێئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێمه‌وه
راشیگه‌یاند، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی به‌شدار بوم له خۆپشاندانه‌كانی 25ی (ئادار/3)ی ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ھاوڵاتیانی شاری ھه‌ولێر و سه‌رم بۆیان دانه‌نه‌واند، ده‌ستیان بردوه بۆ موچه‌كه‌م و لێی گل ده‌ده‌نه‌وه، بێئه‌وه‌ی ئاگادار بكرێمه‌وه.
دڵنیاتان ده‌كه‌م زوڵم تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت، سوپاس بۆ خوا ئێمه زاڵم نین
له‌په‌یامێكیشدا ده‌ڵێت، "دڵنیاتان ده‌كه‌م زوڵم تا سه‌ر به‌رده‌وام نابێت، سوپاس بۆ خوا ئێمه زاڵم نین، ئه‌و ڕۆژه ھه‌ر دێت كه ئێوه زۆر له سه‌ددام خراپتر باجه‌كه‌ی ده‌ده‌ن ئه‌و بێگانه بو گوایه ئێوه كوردن".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، "خاك و میلله‌ت و نیشتمان و ئینتمای نه‌ته‌وه‌ییتان ھه‌راج كردوه، خوای گه‌وره تۆڵه‌ی ئه‌و زوڵمه‌تان لێبكاته‌وه كه له میلله‌تی ده‌كه‌ن".
بەگوێرەی نسوراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی فەرمانگەكانی دادی هەولێر، بڕیاردراوە گلدانەوەی بەردەوام بخرێتە سەر موچەی شایان كاكە ساڵح لەبری 7.170.500 (حەوت ملیۆن و سەد و حەفتا هەزار و پێنجسەد) دیناری قەرزی سەنگەر عەباس عەوڵا، تا قەرزەكە تەواو دەبێت پێنج یەكی موچە و دەرماڵەكەی بە دەرماڵەی گوزەرانیەوە ببڕن و بۆمانی بنێرن.
